زەریف : ئێران بۆ دامەزراندنی پێوەندی لەگەڵ سێنێگال گرینگایەتی فراوان دادەنێ
نیسان 10, 2018 09:01 Asia/Tehran
وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران شەوی سێ شەممە لە داکار لەگەڵ مەکی سال سەرۆکی سێنێگال دیداری کرد .
بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی مێهر، محەممەد جەواد زەریف لەم دیدارەدا وێڕای پێداگری لەسەر ئەمەی شاندێکی مەزنی ئابووری سەردانی سێنێگالی کردووە وتی : کۆماری ئیسلامیی ئێران بۆ دامەزراندنی پێوەندی لەگەڵ سێنێگال گرینگایەتی فراوان دادەنێ .
وەزیری دەرەوەی ئێران بەیانی ڕۆژی دووشەممە لە یەکەم قۆناخ لە سەفەری بۆ چەند وڵاتی ئەفریقی و ئەمریکی باشوور، گەیشتە داکاری پێتەختی سێنێگال .
زەریف سێنێگالی بەرەوی برازیل بە جێ هێشت.