زەریف: پێشوازی لە بەشگە بەرازیلییەکان دەکەین بۆ ئامادەبوون لە بازاری ئێران
وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران ڕۆژی سێ شەممە لە کۆبوونەوەی بازەرگانی هاوبەسی ئێران و بەرازیل لە بەرازیلیا لە سەر ئامادەیی ئێران بۆ سەرمایە نانەوەی هاوبەش لەگەڵ بەرازیل لە گەڵاڵەی جۆر بە جۆر جەختیکرد و وتی: پێشوازی لەبەشگە بەرازیلییەکان دەکەین بۆ ئامادەبوون لە بازاری ئێران .
بە گوێرەی ڕاپۆرتی ئیرنا،" محەممەد جەواد زەریف" بە باسکردنی ئەم بابەتە کە بە هاوڕێیەتی ژمارێک لە چالاکڤانانی ئابووری بەشی نادەوڵەتی و دەوڵەتی کۆماری ئیسلامی ئێران لە دەڤەرە جۆر بە جۆرەکان لە وان بانکی، ترۆمبیل چێکردن ، دەرمان چێکردن و تەندرووستی و دەرمان، پیشەسازی کارەبا و ئاو، کشت و کاڵ،پیشەسازی دەرمانی ، ڕاهێنانی باڵا ، گەیاند و گواستنەوە و شار سازی ، نەوت و پێترۆشیمی لەم کۆما بازەرگانییە دا ئامادەن وتیشی ئامادەبوونی ئەم ژمارەیە لە چالاکڤانانی ئابووری لە دوو لایەن و بەڕێوە چوونی ئەم کۆبوونەوەیە لە ڕاستی دا نیشاندەری بوونی ئیرادەی سیاسی هاوبەش بۆ هاسانکاریی لە پێناو بوارەکانیی ئامادەبوون، بەشداری و دەورگێرانیی گەر جی زیاتری بەشی نادەوڵەتیی دوو وڵات بەمەبەستی بردنە سەرەوەی پێوەندییەکانی نێوان ئێران و بەرازیلە.
وەزیری دەرەوەی ئێران ئاماژەی کردە پێشکەوتنەکانیی ئێران لە بەشە جۆر بە جۆرەکان لە وان، نەوت و گاز، چیمەنتۆ، پۆڵا، کانگاکان، ترۆمبیل چێکردن ، کشت وکاڵ ، بەرهەمهینانی دەرمان، چێکردنیی کەرەستەی پزشکی و هەر وەها تێکنۆلۆژیای نوێی وەک "نانۆ" و وتیشی: پەرە و پێشکەوتنی زۆرتری ئەم دەڤەرانە پێویستی بە بەشداری بیانی هەیە .
زەریف بە ئاماژدە دانی ئەم پرسە کە بەرازیل یەکێ لە ئابوورییەکانی گەورەی ڕوو لە پێشکەوتنە لە ئاستی جیهان دا، بەڕاشکاوی وتی: هەر ئێستا ،کۆماری ئیسلامی ئێران وەکوو یەکەم شەریکی بازەرگانی بەرازیل لە رۆژهەڵاتی ناڤین بە بارستای بازەرگانی ملیارد و شەشسەد ملوین دۆڵاری ، بازاری باش و و جێ متمانەیە بۆ بەشگە بەرزایلییەکان کە دەتوانێ وێڕای مسۆگەر کردنی مانەوەی خۆی لەم بازارە دا لە ئیمکانات و هاسانکاریی ئێران لە ڕەوتی هەناردە بۆ بازاری شەشسەد ملوین کەسی وڵاتانی دڕاوسێ ئێران لە وان وڵاتانی ئاسیای ناوەندی، دەڤەری قەفقاز، عێراق و ئەفغانستان کەڵک وەربگرن.
زەریف "ڕێسکی کەمی سەرمایەنانەوە لە ئێران، مۆعافی باج و پیتاک، نرخی قازانجی باڵای پرۆژەکان، دەستەبەری دەوڵەتی تایبەت بە سەرمایە نانەوەی بیانی ، جۆر بە جۆری گەڵەڵەکان و دەرفەتەکانی تازەی سەرمایە نانەوە لە دەڤەرەکانی ژێر خانی وەکوو سەریەتییەکانیی ئێران بۆ سەرمایە نانەوەی بیانی لە برگەی ئێستا دا زانی.