نیسان 12, 2018 12:30 Asia/Tehran
  • دیدار و ڕاوێژکاریی زەریف لەگەڵ سەرۆک پەرلەمانەکانی ئۆرۆگۆڤا

وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران لەگەڵ سەرۆک پەرلەمانی نوێنەران و ئەنجومەنی پیرانی ئۆرۆگۆڤا دیداری کرد و جەختی کرد لە سەر پەرەپێدانی پێوەندیی دوو لایەنە.

"محەممەد جەواد زەریف" ڕۆژی چوارشەممە لە دیداری"خۆرخە گاندینی" Jorge Gandini سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئۆرۆگۆڤا لە شاری "مونتە ڤیدیۆ" جەختی کرد لە سەر پەرەپێدرانی پێوەندییەکانی نێوان ئێران و ئۆرۆگۆڤا بەتایبەت بەهێزتر کردنی پێوەندیی پەرلەمانی.

وەزیری دەرەەی ئێران هەروەها لە درێژەی راوێژەکانی لەگەڵ کاربەدەستانی ئۆرۆگۆڤا لەگەڵ "لوسیا تۆپۆلانسکی" Lucia Topolansky جێگری سەرۆک کۆمار و سەرۆکی ئەنجومەنی پیران دیدار و وتووێژی کرد.

زەریف کە لە سێهەمین ئامانجی سەفەری بۆ چەن وڵاتی ئەفریقایی و ئەمریکای باشوور، سەردانی ئۆرۆگۆڤای کردووە، ڕۆژی چوارشەممەیش لەگەڵ "تاباراە واسکز" Tabaré Vázquez ی سەرۆک کۆمار و ڕۆدێلفۆ نین نۆڤۆڤا" Rodolfo Nin Novoa  وەزیری دەرەوەی ئەم وڵاتە دیداری کرد و پرسی جۆربەجۆر لەوان پەرەپێدانی پێوەندیی دوولایەنەی تاوتوێ کرد.

وەزیری دەرەوەی ئێران پێش سەفەر بۆ ئۆرۆگۆڤا، سەردانی برازیل و وڵاتی ئەفریقایی سێنێگالی کردبوو. سەرۆکی دەزگەی دیپلۆماسیی ئێران پاش ئۆرۆگۆڤا سەردانی نامیبیا دەکات.

 

سەرپەیڤ