نیسان 17, 2018 10:25 Asia/Tehran
  •  زەریف : خەڵکی تاجیکستان برادەر ، هاوزمان و هاو دینی  ئێرانیەکانن

وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران شەوی سێشەمە لە کۆڕی ئەندامانی باڵوێزخانەی کۆماری ئیسلامی ئێران لە تاجیکستان وێڕای جەخت کردن لە سەر ئەوەی کە پەیوەندی تاران و دووشەمە مێژوییە وتیشی خەڵکی تاجیکستان برادەر هاوزمان و هاو دینی ئێرانیەکانن .

بە گوێرەی   ڕاپۆڕتی  هەواڵدەریی مێهر موحەمەد جەواد زەریف  وێڕای ئاماژە بە  ڕۆڵێکی گرینگی فەرمانبەرانی نوێنەرانی  کۆماری ئسیلامی ئێران لە دەرەوەی وڵات بە تایبەت  وڵاتی هاوزمان و هاو فەرهەنگی  تاجیکستان  وەبیریشی هێنایەوە   هاوبەشە فەرهەنگی و مێژوویەکان بە  پەیوەندی دوو وڵات  تایبەتمەندیەکی  تایبەتی داوە .   وەزیری دەروەی  ئێران   جەختی کرد لەسر  پەرەی پەیوەندی    ئێران و تاجیکستان  لە هەموو  بوارەکاندا  بە تایبەت  ئابووری  و وتی   : هوگریەکان   و دۆستایەتی  دوو وڵات  قووڵایەکی  زۆری هەیە .  زەریف  دوانیوەڕوی  دووشەمەش لە ددیاری  ئیمامعەلی ڕەحمان  سەرۆک کوماری تاجیکستان  جەختی کرد لەسەر پەرەی پەیوەندیەکانی دوو وڵات لە هەمو  بوارەکاندا .   زەریف   سەرلە بەیانی ڕۆژ دووشەمە  لە سەرووی  شاندێکی س یاسی بۆ دیدار  لە گەڵ  کاربەدەستانی  تاجیکستان  و هەروەها بەشداری  لە بیست و سێهەمین  دانیشتنی وەزیرانی  دەروەی  وڵاتانی  ئەندامی    ئێکو  گەیشتە   دووشمەی پ ێتەختی  تاجیکستان . ئێران تورکیا  پاکستان  ئەفغانستان تورکەمنستان  قرقیزستان    ئوزبەکستان  کازاخستان  تاجیکستان  و کوماری ئازەربایجان 10 ئەندامی  ڕێکخراوی هاوکاری  ئابووری  ئێکون . 

سەرپەیڤ