نیسان 18, 2018 07:59 Asia/Tehran
  • زەریف بۆ بەشداری لە کۆبوونەوەی ئاشتی پاوەجێی سەردانی نیۆیۆرک دەکا

وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران ڕۆژی پێنج شەممە بە کاتی خۆجێی بۆ بەشداری لە کۆبوونەوەی ئاستی پاوەجێ دەگاتە نیۆ یۆرک.

بە گوێرەی  ڕاپۆرتی هەواڵنێری ئیرنا- کۆبوونەوەی ئاستی پاوەجێی لە ڕۆژانی ٢٤ و ٢٥ ئاپریل لە کۆگەی گشتی ڕێکخراوی نەتەوەکان دا بەڕێوە دەچێت.

 ئەم کۆبوونەوەیە لە سەر پێشنیاری کۆگەی گشتی ڕێکخراوی نەتەوەکان و لەئاستی سەرۆک کۆماران- سەرۆک وەزیرانی و یان وەزیران پێکدێت.

 بە گوێرەی بەرنامەی ڕاگەیاندراوە، محەممەد جەواد زەریف ڕۆژی سێ شەممە (٢٤ئاپریل) بە کاتی خۆجێی لەم کۆبوونەوەیە دا ووتاردانیان دەبێت.

 دیداری دوو لایانە لەگەڵ کاربەدەستانی وڵاتانی دیکە بەرنامەی سەرۆکی دەزگەی دیپلۆماسی ئێران لە سەفەرەکەی بۆ نیۆیۆرکە.

زەریف هەروەها ڕۆژی دوو شەممە (٢٣ئاپریل) لە ئەنجوومەنی پێوەندی دەرەوەیی ئەمریکا ووتاردانی دەبێت.سەید عەبباس عەراقچی جێگری سیاسی وەزیری دەرەوەی ئێران لەم سەفەرەی دا هاوڕێیەتی دەکات.

سەرپەیڤ