نیسان 24, 2018 11:37 Asia/Tehran
  •  دەریادار فەدەوی : هۆی ئاڵوزیەکانی ناوچەی ڕۆژئاوای ئاسیا ئەمریکایە .

فەرماندەری هێزی دەریایی سپای پاسدارانی ئینقلابی ئیسلامی لە دیداریدا لە گەپ فەرماندەری هێزی دەریایی پاکستان وتی : ئاڵۆزیگەلێکی زۆر لە ناوچەی ڕۆژئاوایی ئاسیا ڕوی داوە و هۆکاری هەموو ئەو ئاڵوزیگەلە ؛ ئەمریکیەکانن .

 سەردار  دەریادار  عەلی فەدەوی  ڕۆژی دوشوەمە  لە دیداری زەفەر مەحموود عەباسی " فەرماندەری  هێزی دەریایی پاکستان  لە پەراوێزی شەشەمین دانیشتنی نێونەتەوەیی هێزی دەریایی وڵاتانی پەراوێزی ئوقیانووسی  هێند  لە تاڕان وتیشی   ئێران و پاکستان لە یەک ناوچە دان بە هۆی تڕوڕیزم  کە سەرچاوەکەی  ئەمریکایە ؛خەسارێکی زۆریان  لێدراوە . فەرماندەری هێزی دەریایی سپا  بە وتنی ئەوەی کە هەر جورە نا ئەمنی لە ناوچە  ؛ ئێران و پاکستان دەخاتە ژێر کاریگەریەوە  وتی :  سیاسەتوانان و سەربازانی  پاکستانی هەڵوێستێکی بە بڕشتانەیان لە هەمبەر قسە گەمژانەکانی سەرۆک کوماری ئەمریکا وەرگرتووە . دەریادار فەدەوی   هەروەها   بە  خۆشحاڵی دەربڕینی خۆی لە هاوکاری باشی هێزە چەکدارەکانی دوو وڵات لە پێناو بەرژەوەندیە هاوبەشەکان  ڕایگەیاند  ئێران و پاکستان وەک " یەدی واحدەی  ئیسلام "   بە هاوئاهەنگی زیاتر لە ڕابردوو  دەتوانن   هاوکاری بەرگری خۆیان لە بوارە  جۆراوجۆرەکان بە تایبەت  دەریا پەرە پێی بدەن . زەفەر مەحموود عەباسی " فەرماندەری هێزی دەریایی پاکستانیش  لەو یددارەدا   بە ڕێزگرتن  لە کردەوەکانی  ئێران لە یارمەتی بە دابینی  ئاسایشی  ئاوەکانی ناوچە  وتی ک پاکستان  ڕێزێکی زور بۆ خەڵک و وڵاتی  ئێران دادەنێ . هەر ئەو جورەی  کە لە خولی شەڕی  داسەپاوی  ئێراق دژی ئێران لاگری لە کۆماری ئیسلامی ئێران کرد  . فەرماندەری هێزی دەریایی  پاکستان هەروەها هیواداری دەربڕی  کە لە  داهاتووی نزیک دا پەیوەندی سەربازی دوو وڵات پەرە دەستێنێ .

سەرپەیڤ