هەڵکشانی ١٠ بەرابەریی هەناردەی ئێران بۆ ئەوروپا دوای بەرجام
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i336378-هەڵکشانی_١٠_بەرابەریی_هەناردەی_ئێران_بۆ_ئەوروپا_دوای_بەرجام
باڵویزی ئەلمانیا بە ئاماژە دان بە دەستکەوتەکانی بەرنامەی هەنگاوی هاوبەش"بەرجام" ، وتی: هەناردەی ئێران بۆ ئەوروپا دوای بەرجام ١٠ بەرابەر بۆتەوە .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
نیسان 29, 2018 13:14 Asia/Tehran
  • هەڵکشانی ١٠ بەرابەریی هەناردەی ئێران بۆ ئەوروپا دوای بەرجام

باڵویزی ئەلمانیا بە ئاماژە دان بە دەستکەوتەکانی بەرنامەی هەنگاوی هاوبەش"بەرجام" ، وتی: هەناردەی ئێران بۆ ئەوروپا دوای بەرجام ١٠ بەرابەر بۆتەوە .

بەگوێرەی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی ڕادیۆوتەلەڤزیۆنی ئێران،"میلائیل کلوربێرشتووڵد" ڕۆژی  یەکشەممە لە دووهەمین ڕۆژی شەشەمین خولی کۆبوونەوەی بازەرگانیی بانکی ئێران و ئەوروپا لە تاران وتیشی: دوای ساڵی ٢٠١٥ و جێبەجێبوونی بەرجام، هەناردەی ئێران زیاتر لە ٦٠ لەسەد گەشەی بووەو هەموو ئەم ڕووداوانە بە هۆی بەرجام بووە.

باڵویزی ئەڵمان لە ئێران وتیشی: وڵاتەکەی ڕیککەوتنی بەرجام بە جیددی دەزانێ و هەوڵ ئەدات تا بە ئەرکمەند بوون لە جیبەجێکردنی بەرجام دا ڕۆڵی بنیاتنەرو چالاکی ھەبێت لە نێوان ئێران و یەکێتی ئەوروپا دا .

 ئەو هەروەها وتی: بە گوێرەی دوایین ئاماری ڕێکخراوی جیهانیی پلەی ڕیسکی ئیعتباری و ئابووری ئێران لە ٦ بە ٥ گەییشتووە و ئەمەیش ڕووداوێکی بە بایخە. " میلائیل کلوور بێرشتووڵد" هیواداری دەربڕی: بۆ پەیوەسبوونی تۆکمە و ڕاستەقینەتری ئێران بە کۆمەڵگای ئابووریی جیهان، مەسەلە بەجێماوەکان چارەسەر بکرێت تا ئێران و جیهان بە قازانجەکان وئامانجە ئابوورییەکانی دەستی رابگات.

 شەشەمین خولی کۆبوونەوەی بازەرگانی ، بانکی ئێران و ئەوروپا ڕۆژی رابردوو( شەممە ) بە ئامادەبوونی کاربەدەستانی پایەبەرزی دراڤی و بانکیی ئێران و بەشگەکانی ئەوروپایی لە تاران دا دەستی بەکار کرد .