May 07, 2018 07:23 Asia/Tehran
  • روحانی : بەرجام نوێنگەی توانایی دیپلۆماسیی گەلی گەورەی ئێرانە

سەرۆکی کۆماری ئیسلامیی ئێران گوتی : بەرجام وەک گرێبەستێکی نێودوەڵەتی کە نوێنگەی دەسەڵاتی دیپلۆماسی گەلی گەورەی ئێرانە ، گۆڕان هەڵناگرێ .

حەسەن روحانی لە نێو ئاپۆرەی شکۆمەندی خەڵکی نەیشابوور ، پارێزگەی خوڕاسانی ڕەزەوەی لە باکووری رۆژهەڵاتی ئێران ، گوتی : ئەوانەی کە لایان وایە بە زۆرداری و زەخت و گوشار و هەڕەشە دەتوانن گەلی گەورەی ئێران تەسلیم بکەن ، هەڵەن .

روحانی بە ئاماژە بەوەی کە کۆماری ئیسلامیی ئێران بە جاران بە دونبای راگەیاندووە بە دوای چەکی ناڤۆکی دا نەبووە  ونیە ، جەختی کردەوە : ئێران ئەگەر چەکی ناڤۆکی ساز ناکات لەبەر ئەحکامی ئایینی پیرۆزی ئسلام و فەتوای بیرمەندان و زانایان و رێبەریی دینیە ، نەک ئەوەی کە وڵاتانی ئیستعماری گوشاریان هێنا یان دەیانەوێ گوشار بێنن .

سەرۆکی کۆکاری ئیسلامیی ئێران وتی : ئێران زانستی ناڤۆکی کە بە ئاڕاستەی ئاشتیانەدایە بۆ کارەبا ، پزیشکی ، کشتوکاڵ و تەندروستی و دەرمان دەکاردێنێ ، کەوابوو بەدوای هەڕەەشەکردن لە جیهان و ناوچەکە دانیە و وڵاتانی ئیستعمارییش بزانن کە ناتوانن گەلی گەورەی ئێران بخەنە بەر گەف و هەڕەشە چونکە گەلی ئێران هەشت ساڵ لە بەرگری پیرۆزدا ڕاوەستان .

روحانی گوتی : گەلی ئێران بە ئاڕاستەی ڕاوەستان و توانای  نیشتمانیی و بە ڕێگەی گۆڕانکاری و پێشکەوتندا دەست لە نێو دەستی یەکتردان و درێژە بەم ڕێگایە ئەدەن .

سەرۆکی کۆماری ئیسلامیی ئێران بە ئاماژە بەوەی کە ئیسلام ، ئایین وشۆڕش ، سەختیی و رەنجی خەڵکیان ناوێ جەختی کردەوە : ئیسلام ، ئایینی مەنتیقە و دەبێ بە هاریکاری لە گەڵ یەکتر بە ئاڕاستەی پێشکەوتن و ئاوەدانکاری وڵات هەنگاو هەڵگرین .

سەرۆکی کۆماری ئیسلامی ئێران و ژمارێک لە ئەندامانی کابینە ، رۆژی رابردوو لە دەسپێکی سەفەرێکی دوو رۆژەدا گەیشتە پارێزگەی خوڕاسانی ڕەزەوی .

کەڵکوەرگرتن لە 41 پرۆژەی ئابووری و ئاوادانکاری بە تێچووی 40 هەزار ملیار ریاڵ لە بەرنامەکانی سەرۆک کۆمار و ئەندامانی ئەنجوومەنی وەزیرانە لە سەردانی پارێزگەی خوڕاسانی رەزەوەی .

سەرپەیڤ