ڕۆحانی لە وتووێژ لەگەڵ ئەردوغان : دەبێ بەرامبەر بە پاوانخوازی ئەمریکا ڕاوەستین
سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامیی لەسەر پێویستی ڕاوەستان لەبەرامبەر پاوانخوازی ئەمریکا وتیشی: ئەمریکاییەکان دەبێ بزانن کە هەروابە هاسانیی و بەبێ دانی هیچ تێچوویەک ناتوانن لە ڕێککەوتنەکان و ئەرکە نێودەوڵەتیەکانیان بڕۆن
"حەسەن ڕۆحانی" ئێواڕەێ پێنجشەممە لە پیوەندی تەلەفوونی "ڕەجەب تەیب ئەردوغان" سەرۆک کۆماری تورکیا لەگەڵ ئەو دا ، وتی: لە سەر دان پێدانانی ١١ ڕاپۆرتی ئاژانسی نێو دەوڵەتی وزەی ئەتۆمی، ئێران هەر لە سەرەتاوە و بە شێوەی تۆکمەو تەواو پێبەندی هەموو ئەرکەکانیی لە بەرجام دا بووە .
سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران، بەرجامیی وەک ڕێککەوتنیی تەیید کراوی ڕێکخراوی نەتەوەکان زانی و وتی: بەداخەوە دەوڵەتی ئەمریکا لە درێژەی پەیمان شکینییەکانیی دا ، یەکلایانە لەم گرێبەستە نێو دەوڵەتییە چووەتە دەر و چاوەڕوانیی ئێمە لە هەموو ڕێبەرانی جیهان ئەمەیە ،ئەم کردەوەیە شەرمەزار بکەن.
ڕۆحانی بە ئاماژە دان بەمەی ئەمڕۆ ئەو شتەی بۆ ئێران گرنگە، کەڵک وەرگرتنی تۆکمە و تەواوە لە قازانجەکانیی بەرجام دوای چوونە دەری ئەمریکا لەم گرێبەستە، وتیشی: ئەوروپا و بەتایبەت ٥ وڵاتی لایەنی وتووێژ لەگەڵ ئێران دەبێ لە دەرفەتی کورت وا ماوەتەوە بەشێوەی ڕوون کردەوە و هەڵوێستی خۆیان بۆ قەرەبووی چوونە دەری ئەمریکا لە ەبرجام ڕوون بکەن وڕایبگەێنن.
سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران وتیشی : هەر چەشنە بایکۆتی نوێی دژی گەلی ئێران لە لایەن ئەمریکا، بە پێچەوانەی یاسا وڕێساکانی نێو دەوڵەتی و بڕیارنامەی ٢٢٣١ـی ئەنجوومەنی ئاسایشی ڕێکخراوی نەتەوەکانە.
ڕۆحانی هەر وەها وتی: کەڵک وەرگرتن لە پارەی نیشتمانی لە بازەرگانی، پەرەی بازەرگانی وەک باشترین ڕێگەو پەرەی پێوەندی بانکی ئێران و تورکیا یەکجار گرنگە و دوو وڵات لە کەڵک وەرگرتن لە پارەی بیانی لە بازەرگانی بێ نیاز دەکات.
"ڕەجەب تەیب ئەردوغان" سەرۆک کۆماری تورکیایش لەم وتووێژی تەلەفوونیە، بەباسکردنی ئەمەی ئەمریکا خۆی دۆراوەی سەرەکی و یەکجاری ئەم بڕیارە هەلەیە دەبێ ، هەلوێستی کۆماری ئیسلامی ئێرانی بەرامبەر ئەو بە بنیاتەنەر و ژیرانە زانی و وتی: دانووستان بۆ پاراستن و درێژەی بەرجام بۆ ئاسایش و پاوەجێی ناوچە و جیهان یەکجار سوودمەند و پیویستە.
ئەردوغان پەرەی پێوەندی ئابووری، هاوکاریی بانکی ، کەڵک وەرگرتن لە پارەی نیشتمانی لە پێوەندییەکانی بازەرگانی و پەرەی بازەرگانی تەرجیحی(کەڵک وەرگرتن لە گرنگترین بابەتی بازەرگانی) لە نێوان ئێران وتورکیا دوای چوونە دەری ئەمریکا لە بەرجام یەکجار گرینگ زانیوە و وتیشی: بە ئیرادەی بتەو دەبێ پێشبگرن لە خۆوەردانی کەسانی تر لە ئابووری دوو وڵات دا.