May 11, 2018 12:58 Asia/Tehran
  • ڕۆحانی لە وتووێژێک لەگەڵ مێرکێل : قازانج و بەرژەوەندیەکانی ئێران لەنێو ڕێککەوتنی ئەتۆمی دا دەبێ دەستەبەر بکرێن

سەرۆک کۆماری ئیسلامیی ئێران شەوی هەینی لەمیانەی وتووێژێک تەلەفوونی لەگەڵ خاوەن شکۆکەی ئەڵمان وێڕای پێداگری لەسەر ئەوەی کە دەبێ قازانج و بەرژەوەندیەکانی ئێران لە ڕێککەوتنی ئەتۆمی بەوردی و بەڕاشکاوی دیاری و دەستەبەر بکرێن" داواشی لە وڵاتانی ئەورووپایی بەتایبەت ئەڵمان، فەرانساو بەریتانیا کرد لە دەرفەتێکی بەرتەسکدا هەڵوێستی لێبڕاوانەی خۆیان سەبارەت بە چۆنیەتی دابین و دەستەبەرکردنی قازانج و بەرژەوەندییەکانی ئێران لە ڕێککەوتنی ئەتۆمی پاش چوونەدەری ئەمریکا لەو ڕێککەوتنە نێودەوڵەتیەدا ڕابگەیەنن .

بە پێی ڕاپۆرتی ماڵپەڕی ڕاگەیاندنی سەرۆک کۆمارەتیی ئێران؛ "حەسەن ڕۆحانی" لەم وتووێژە تەلەفوونییەدا راشکاوانە رایگەیاند؛ قازانج و بەرژەوندییەکانی ئێران دەبێ لە پرسە گرینگ  و هاپێوەندەکان بە ڕێککەوتنی ئەتۆمی وەک فرۆشتنی نەوت، گاز، پترۆشیمی و پێوەندیی بانکی،  بە وردی و بە ڕاشکاوی دیاری  و دەستەبەر بکرێ.

سەرۆک کۆماری ئیسلامیی ئێران وتیشی: ئەم پرس و بابەتانە دەبێ لە دەرفەتێکی چەن هەفتەییدا، لە کۆبوونەوەی وەزیرانی دەرەوە و گرووپە کارناسییەکانی ئێران و وڵاتانی ئەورووپاییدا لێک بدرێتەوە  وبڕیاری یەکجار بۆ بدرێ.

ڕۆحانی چوونەدەری یەکلایەنەی ئەمریکا لە ڕێککەوتنی ئەتۆمی بە هەنگاوێکی دژ بە یاسا و ڕێسا نێودەوڵەتییەکان، نائاوەزمەندانە و بەدەر لە دابی دیپلۆماتیک زانی و ڕاشکاوانە رایگەیاند: ئەگەر بڕیار بێ ڕێککەوتنێک کە بە بڕیارنامەی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان پشت راست کراوەتەوە، بە بەڵێنشکێنی و ئاوا بەم لەونە بنپێ بکرێ، دواهاتەکانی لە ئاستی نێودەوڵەتیدا پڕزیان بێ.

ڕۆحانی هەروەها ئاماژەی کردە هاوکارییەکانی ئێران و ئەڵمان لە پرسە ناوچەییەکاندا و جەختی کرد: ئێران بە ستراتژیی ڕۆنان و پتەو کردنی پاوەجێی و ئاسایشی ناوچەیی بەردەوام هەوڵی داوە پێش بە کێشە و ناکۆکییەکانی ناوچە بەرتەسک بکاتەوە و بە هیچ لەونێ پێشوازی ناکات لەوەی ئاگری شەڕێکی نوێ لە ناوچەکە بگیرسێ.

مێرکێلیش لەم وتووێژە تەلەفونییەدا بە دا و مەخابن دەربڕین بەرامبەر بە چوونەدەری ئەمریکا لە ڕێککەوتنی ئەتۆمی جەختی کرد: یەکێتیی ئەورووپای هەروەها پێبەند دەمێنێتەوە بەم ڕێککەوتنە نێودەوڵەتییە.

سەدری ئەعزەمی ئەڵمان ڕاشکاوانە رایگەیاند پاراستن و پاوەجێ بوونی ڕێککەوتنی ئەتۆمیی ئێران بۆ ئەورووپا گەلێک گرینگە.

مێرکێل هەروەها خوازیاری بەهێزتر کردنی پێوەندییەکانی نیوان ئێران و ئەڵمان سەبارەت بە پرس و بابەتە ناوچەییەکان بوو.

سەرپەیڤ