جێگری هێزی دادوەری ئێران : سیستمی پاوانخواز بەنیازی بەرگرتنە لە پێشکەوتنی وڵاتانی ئیسلامی
جێگری یەکەمی هێزی دادقانی ئێران وتی : سیستمی پاوانخواز بەنیازی بەرگرتنە لە پێشکەوتنی وڵاتانی ئیسلامی و لەنێوان وڵاتانی ئیسلامیش دا دووبەرەکی دەنێتەوە .
حوجەتولئیسلام وەلموسلیمین غولامحسێن موحسنی ئێژەیی ڕۆژی یەکشەممە لە چاوپێکەوتنی ئەشتەر ئەوسەف عەلی دادئەستێنی پاکستان لە تاران ، وتی : نیزامی پاوان، ئاسایشی وڵاتانی ئیسلامیشی کردوەتە ئامانج و هەوڵ دەدات لە بۆشاییەکان لە سنوور و غەیرە سنوور بە کەڵک وەرگرتن لە ڕەوتەکانی تەکفیری و تیرۆریستی کەڵکی ناڕەوا وەرگرێت.
جێگری یەکەمی هێزی دادی ئێران، هەروەها بە پێداگری لەسەر پەرەی هاوکاری دادەڤانیی ئێران و پاکستان وتیشی: کۆماری ئیسلامیی ئێران بۆ هەرچەشنە هاوکارییەک بەمەبەستی بەرەنگار بوونەوەی تیرۆریستان، تەکفیرییەکان و هەڕەشەکەران لە ئاسایش بەگەڵ بەرپرسانی دادەڤانی پاکستان، ئامادەیە.
ئەشتەر ئەوسەف عەلی دادئەستێنی پاکستانیش لەم چاوپێکەوتنەدا بە ئاماژەدان بە پێوەندی قووڵ و لەمێژینەی ئێران و پاکستان وتی : دوژمنان لە ناکۆکی نێوان گەلانی کەڵکی ناڕەوا وەردەگرن.
ئەشتەر ئەوسەف عەلی هەروەها لەسەر بەهێزکردنی هاوکارییەکانی ئێران و پاکستان لە بواری بەرەنگار بوونەوەی تیرۆریزم و ماددەی هۆشبەر پێداگری کرد .
دادئەستێنی پاکستان کە بۆ دیدار و وتووێژ لەگەڵ کاربەدەستانی ئێران سەردانی تارانی کردووە ڕۆژی ڕابردووش لەگەڵ سەید عەلیڕەزا ئاوایی وەزیری داد و حوجەتولئسلام محەممەد جەعفەر مونتەزێری دادئەستێنی گشتیی ئێران دیدار و وتووێژی کرد.