ئامادەیی ئێران بۆ چێکرانی هێزگەکانی پێشکەوتوو لە ئێران
وەزیری وزەی ئێران باسی کرد لە ئامادەیی دەوڵەتی ئاڵێمان بۆ چێکرانی هێزگەکانی بەرهەمهێنانی کارەبا بە بارستای 10 هەزار مێگاوات لە کۆماری ئیسلامی ئێران .
بە گوێرەی ڕاپوڕتی هەواڵدەری ڕادیو تەلەفیزیونی ئێران ڕەزا ئەردەکانیان وەزیری وزەی ئێران کە بە بانگهێشتی دوو وەزیری ئاڵمانی سەردانی ئەو وڵاتەی کردووە ڕو=ی سێشەمە وتی بڕیارە لە دیداریدا لە گەڵ " پتر ئالتمایر " وەزیری ئابووری و وزەی ئاڵمان سەبارەت بە گواستنەوەی زانست لە بواری سازکراتنی هێزگەی پێشکەوتوو بە بارستای 10 هەزار مێگاوات و سەرمایە نانەوە لە بواری وزەی ( تەجدید پزیر ) وتووێژ بکات . وەزیری وزەی ئێران هەروەها هاوڕێ لە گەڵ خانمی سونیا شولتسە " وەزیری پینگەی ئاڵمان لە ڕێ و ڕەسمی کرانەوەی پیشانگای نێونەتەوەیی ئاو ئاوەڕۆ و پیشەسازی سەر بە ئەو لە مونیخ بەڕێوە چووە و سێ هەزار کومانیای بیانی بۆ ێونە 26 کومانیا لە ئێران ئامادە بە شداریان کرد . وەزیری وزە وتی لە دیدار لە گەڵ وەزیری ژینگە پاراستنی سەرچاوە سروشتیەکان و ئاسایشی ناڤۆکی ئاڵمان سەبارەت بە گەشەی چالاکی لێژنە هاوبەشەکانی ئاوی ئێران و ئاڵمان ڕێککەوتن و بڕیارە نەخشە ڕێگایەک بۆ هاوکاری درێژ ماوە بە تایبەت لە بواری پێکهاتنی بەڕێوەبەرایەتی بوارەکانی ئاو ڕێژی هاوبەش لە ئێران و پاڵاوتنی و هەڵسووڕاندنەوەی ئاوە ڕۆ ساز بکرێت . وەزیری وزەی ئێران و وەزیری ژینگەی ئاڵمان هەروەها بە لێکدانەوەی هاوکاریەکانی ژینگە بە دی هاتنی نەخشە ڕێگا خوازیاری دیاریکرانی ئیستراتژیکەکانی هاوکاری ئێران و ئاڵمان لە بوارەکانی ئاوە سنوریەکان و پڕۆژەکانی بەڕێوەبەرایەتی بەشی ئاو بۆ وێنە لە حەوزەی پاڵاوتنی ئاوەرو بووە