بانگهێشتنی فیفا لە رۆحانی بۆ بەشداری لە ڕێوڕەسمی دەسپێکرانی مۆندیالی٢٠١٨ی ڕووسیا
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i339482-بانگهێشتنی_فیفا_لە_رۆحانی_بۆ_بەشداری_لە_ڕێوڕەسمی_دەسپێکرانی_مۆندیالی٢٠١٨ی_ڕووسیا
سەرۆکی فدراسیۆنی جیهانیی تۆپی پێ(فیفا) بەناردنی نامەیەک، بەفەرمیی حەسەن ڕۆحانی سەرۆکی کۆماری ئیسلامیی ئێرانی بانگهێشتن کرد بۆ بەشداربوونی لە ڕێوڕەسمی دەسپیکرانی مۆندیالی تۆپی پێی٢٠١٨ی ڕووسیا.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
May 23, 2018 08:32 Asia/Tehran
  • بانگهێشتنی فیفا لە رۆحانی بۆ بەشداری لە ڕێوڕەسمی دەسپێکرانی مۆندیالی٢٠١٨ی ڕووسیا

سەرۆکی فدراسیۆنی جیهانیی تۆپی پێ(فیفا) بەناردنی نامەیەک، بەفەرمیی حەسەن ڕۆحانی سەرۆکی کۆماری ئیسلامیی ئێرانی بانگهێشتن کرد بۆ بەشداربوونی لە ڕێوڕەسمی دەسپیکرانی مۆندیالی تۆپی پێی٢٠١٨ی ڕووسیا.

بەپێی ڕاپۆری ئەمڕۆ چوارشەممەی هەواڵدەریی ئیرنا، لەدەقی بانگهێشتن نامەی جیانی ئینفانتینۆ سەرۆکی فدراسیۆنی جیهانیی تۆپی پێ(فیفا) بۆ حەسەن رۆحانی هاتووە؛ تۆپی پێ خاوەن ئەو تایبەتمەندییە شازەیە کە مرۆڤەکان یەکگرتوو بکاو هەموو بەرتەسکییە فەرهەنگی و کۆمەڵایەتییەکان تێک بداو بێگومان مۆندیالی٢٠١٨، دەرفەتێکە بۆ جێژن وئاهەنگ گێڕان و یەکبوون.

ئینفانتینۆ چەند مانگ لەوەپێش لە سەردانی بۆ ئێران، داوای لە سەرۆک کۆماری ئێران کردبوو، بۆ ئامادەبوون لە ڕێوڕەسمی دەسپێکرانی مۆندیال سەردانی ڕووسیا بکات.

مۆندیالی٢٠١٨ی ڕووسیا لە چواردەی ژۆئەنەوە هەتا پانزەی ژوولای لە ڕووسیا بەڕێوە دەچێ. هەڵبژاردەی ئێران لەو مۆندیالەدا لەگەڵ تیمەکانی ئیسپانیا، پورتوگال و مەغریب هاوگرووپە.