May 27, 2018 07:44 Asia/Tehran
  • ڕۆحانی: هەنگاوەکانی لەپێناو پاوەجێ بوونی بەرجام هەتا ئێستا ئەرێنی بوون

سەرۆک کۆماری ئیسلامیی ئێران شەوی یەکشەم بە ڕاگەیاندنی ئەوەی کە دوای کشانەوەی ئەمریکا لە بەرجام زۆرینەی کۆمەڵگەی جیهان ئەوەیان بە مافی ئێران زانی و بەرگریان لە ڕێککەوتنی نێودەوڵەتی ناڤۆکی کردو وتیشی هەنگاوەکانی لەپێناو پاوەجێ بوونی ئەم ڕێککەوتنە تائێستا ئەرێنی بووە.

بەپێی ڕاپۆرتی ئیرنا، حەسەن روحانی  لە چاوپێکەوتن لەگەڵ  ژومارێک لە زانایان و مامۆستایان  لە تاران وتی : ئەمڕۆ زۆربەی وڵاتان لەسەر ئەم باوەڕەن  ڕێگەی ئێران دروست بووە و ئەمەش ئەمریکایە کە هەڵەی کردووە و ئەمەش سەرکەوتنێکی مەزنە   .

سەرۆکی کۆماری ئیسلامیی ئێران  وتیشی  ئەمریکاییەکان گوشاریان خستوەتەسەر ئەورووپییەکان  کە یان ئەمریکا هەڵبژێرن یان ئێران بەڵام  ئەوروپییەکان دەڵێن  کە ئێمە بەرنامەی ڕێککەوتنی نێودەوڵەتی هەڵدەبژێرین.

روحانی پێداگری کرد  هەوڵی ئێران لەسەر ئەم بنەمایە دامەزراوە کە ئەگەر توانی مافی خۆی بە مانەوە لە بەرجام بپارێزێ، لەم ڕێککەوتنە نێودەوڵەتییە بمێنێتەوە.

دوناڵد ترەمپی سەرۆکی ئەمریکا سێ شەممە هەشتەمی مانگی مەی  بە دووپات کردنەوەی تۆمەتە بێ بنەماکان بە دژی ئێران، کشانەوەی واشینگتۆن لەبەرجام و گەڕانەوەی بایکۆتی ناڤۆکی  لەماوەی سێ تا شەش مانگی داهاتوو ڕاگەیاند.

ئەم کارەی ترەمپ بەرەوڕووی ناڕەزایەتی ناوخۆیی و نێودەوڵەتی بووەوە.

ئانتۆنیۆ گۆتێرێش  سکرێتری گشتیی ڕێکخراوی نەتەوەکان لە بڕیاری یەک لایەنەی سەرۆکی ئەمریکا   پەژارەی دەربڕی .

بەریتانیا، فەرەنسا، ڕووسیا، چین، ئاڵمان و یەکێتیی ئەورووپاش  وەک  لایەنەکانی بەرجام ڕایانگەیاند لەم ڕێککەوتنە نێودەوڵەتییە داکۆکی دەکەن.

هەرلەم پێناوەدا  ، ئێران و ئەورووپا ئەم دواییە وتووێژگەلێکیان بەمەبەستی پاراستنی بەرجام  دوای کشانەوەی ئەمریکا لەم ڕێککەوتنە نێودەوڵەتییە،  دەست پێ کردووە.

ڕێبەری مەزنی ئینقلابی ئیسلامی  شەوی پێنج شەممە  وێڕای شیکردنەوەی  ڕەوشی پێویست  بۆ درێژەی  بەرجام لەگەڵ  ئەورووپییەکان پێداگرییان کرد : ئەورووپییەکان دەبێ بڕیارنامەیەک بە دژی ئەمریکا  ببەنە ئەنجومەنی ئاسایش و بەرامبەر کشانەوەی واشینگتۆن لە بەرجام ناڕەزایەتی دەرببرن، ئەورووپییەکان هەروەها  دەبێ بەڵێنمەند بن پرسی موشەک و ئامادەبوونی ناوچەیی ئێران  نەخەنەبەرباس  ، بەرەنگاری هەرچەشنە بایکۆتی ئەمریکا بە دژی ئێران ببنەوە و کڕینی نەوت لە ئێرانیش  هەتا ئاستی پێویستی ئێران، دەستەبەر بکەن، بانکەکانی ئەورووپیش  دەبێ وەربگیردرێت و دانی پارەی تیجارەتی دەوڵەتی و تایبەت لەگەڵ کۆماری ئیسلامیی ئێران، دەستەبەر بکەن.

سەرپەیڤ