پێداگریی روحانی لەسەر درێژەی هەوڵەکان بۆ هەڵوەشانی بایکۆتە دژبەریەکانی ئەمریکا لە دژی ئێران
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i340110-پێداگریی_روحانی_لەسەر_درێژەی_هەوڵەکان_بۆ_هەڵوەشانی_بایکۆتە_دژبەریەکانی_ئەمریکا_لە_دژی_ئێران
سەرۆکی کۆماری ئیسلامیی ئێران جەختی کردەوە لەسەر درێژەی هەوڵەکان بۆ هەڵوەشاندنی بایکۆتە یەک لایەنە و دژبەربیەکانی دژی ئێران .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
May 28, 2018 04:06 Asia/Tehran
  • پێداگریی روحانی لەسەر درێژەی هەوڵەکان بۆ هەڵوەشانی بایکۆتە دژبەریەکانی ئەمریکا لە دژی ئێران

سەرۆکی کۆماری ئیسلامیی ئێران جەختی کردەوە لەسەر درێژەی هەوڵەکان بۆ هەڵوەشاندنی بایکۆتە یەک لایەنە و دژبەربیەکانی دژی ئێران .

بەپێی راپۆرتی ماڵپەڕی راگەیاندنی سەروک کۆماری ، حەسەن روحانی شەوی رابردوو لە چاوپێکەوتنی ژمارێک لە مامۆستایان و چالاکانی ئابووری لە تاران ، روولەدەرەوەکردنی ئابووری نیشتمانیی وەک یەکێک لە پێداویستیەکان وهەڵوێستە بنەڕەتیەکانی نیزام زانی و گوتی ، بە یەکیەتی دەکرێ پیلانی دوژمنان پوچەڵ کەینەوە و هەر بایکۆتێک بگۆڕین بۆ دەرفەت .

روحانی وێڕای داکۆکی لە کەرتی تایبەت بۆ پوچەڵکردنەوەی بایکۆتەکانی وتیشی ، ئەمریکیەکان درۆ دەکەن کە ئامانجیان لە بایکۆتەکان گەلی ئێران نیە ، ئەوان سێرەیان لە گەلی ئێران گرتووە .

سەرۆک کۆمار وێڕای پێداگری لەسەر پێشکەوتنی ئێران ، خوازیاری پشتیوانی لە وەبەرهێنانی بیانی و هەناردەی نیشتمانیی بوو .

روحانی وتیشی ، ئەمڕۆ جگە لە چەند وڵاتێک ، زۆرینەی هەرە زۆری وڵاتان ، نیازخراپیی ئەمریکا دژی ئێرانیان شەرمەزار کرد و کۆماری ئیسلامی داکۆکی مافی نێودەوڵەتی و پاڵپشتی راپۆرتەکانی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی لە بەرجام و بەرنامەی ناڤۆکی هەیە .