دیداری جێگری وەزیری ناوخۆی ئێران لە گەڵ یاریدەدەری کومیساریای باڵای کاروباری پەنابەرانی ڕێکخراوی نەتەوەکان لە تاران
جێگری ئاسایشی و ئینتزامی وەزارەتی ناوخۆی ئێران وێڕای جەخت کردن لەسەر لاگری لە پەیمانی جیهانی پەنابەران وتیشی : ئێستاکە سێ ملێون پەنابەر و کۆچبەری نایاسایی لە ئێران ئامادەن کە 97 لە سەدی ئەوان وەکوو شاروومەندانی دیکەی ئێرانی لە ناو شارەکان ژیان دەکەن
حسین زوڵفەقاری جێگری ئاسایشی و ئینتزامی وەزارەتی ناوخوی ئێران لە دیداری ڕۆژی دووشەمە والکر تورک یاریدەری کومیساریای باڵای کاروباری پەنابەرانی ڕێکخراوی نەتەوەکان لە تاران وتیشی : کۆماری ئیسلامی ئێران لە بوارەکانی فێرکاری و ڕاهێنان ، فێرکاری باڵا تەندروستی و دەرمان ، کوتان و خزمەتگوزاری شاریی وەکوو شاروومەندانی ئێرانی بە پەنابەرانیش ئەو خزمەتگوزاریگەلە ئەدەن .جێگری ئاسایشی و یئنتزامی وەزارەتی ناوخۆی ئێران جەختیشی کرد سەرەڕای بوونی هەموو کردەوەکان لە پێناو یارمەتی دان بە پەنابەران و تێچووەکانی داسەپێندراو بە ئێران یارمەتی دامەزراوە نێونەتەوەییەکان لەو بوارە زۆ ر کەم بووە . یاریدەری کومیسەری باڵای پەنابەرانی ڕێکخراوی نەتەوەکان لەو دیدارەدا وێڕای ئاماژە بە قۆناغەکانی یەکجاری نووسینی پەیمانی جیهانی پەنابەران وتیشی : لە نووسینی ئەو پەیمانە جیهانیە کەڵک وەر دەگیردرێت لە ئەزموون و کردەوەکانی ئێران لە بوارەکانی تەندروستی فێرکاری گوزەران و بە دی هێنانی بەڵگەکانی ناسینەوە بۆ هاووڵاتیانی دەرەوەیی . والکر تورک ڕوژی یەکشەمە بۆ سەفەرێکی دوو ڕوژە گەیشتە تاران .