ئەمیر عەبدوڵڵاهیان: ئیران تا کاتێک حکوومەتی سوریا گەرەکی بێت لە م وڵاتەدا دەمێنێتەوە
یاریدەدەری تایبەتی سەرۆکی مەجلیسی شۆرای ئیسلامی ئێران لە کار و باری نێو دەوڵەتی ، وتی: تاکاتێک کە حکوومەتی سوریا بڕیار بدات لەمەر وەرگرتنی یارمەتی مۆستەشاری لە ئێران ، کۆماری ئیسلامی لە سوریا دەمێنێتەوە.
بە گوێرەی ڕاپۆرتی هەواڵدەری خۆیندکارانی ئێران (ئیسنا)،"حسەین ئەمیر عەبدوڵڵاهیان" رۆژی یەکشەممە لە پەراوێزی رێو ڕەسمی ڕێزگرتنی شەهیدانی پەلاماری ترۆریستی داعش بۆ سەر مەجلیسی ئێران ، وتی: ئێران گەر پێویست بێت لە هەر ناوچەیەکی سوریا لە سەر داوای دەوڵەتی ئەم وڵاتە ئۆپەراسیۆنی دژی ترۆریستان ڕیکدەخات.
پەلامارەکانی ٧ ژوئەنی ٢٠١٧ـی ئەندامانی سەر بە تاقمی ترۆریستی داعش بۆ سەر مەجلیسی شۆرای ئیسلامی ئێران و بارگای پاکی ئیمام خۆمەینی (رە) لە تاران، ١٨ شەهید و دەیان برینداری لێکەوتەوە.
یاریدەدەری تایبەتی سەرۆکی مەجلیسی سۆرای ئیسلامی ئێران لە کاروباری نێو دەوڵەتی ، بەڕاشکاوی وتی: لە ساڵانی رابردوو، ئەمریکاییەکان لە تەنیشت داعش و لاگری ترۆیسم بوون تا ئامانجەکانی خۆیان جێبەجێبکەن لە حالێکدا ئێران، حیزبوڵڵا و مێحوەری مۆقاومە بە شێوەی جیددی خەبات دژی ترۆریسمیان لە دەستووری کاری خۆیان داناوە.
ئەمیر عەبدوڵڵاهیان ، وتیشی: کردەوەگەلێک کە لاگرانی حەرەم ئەنجامی ئەدەن نیشان ئەدات کۆماری ئیسلامی ئێران و هاوپەیمانەکانیی لە پاڵ سوپای سوریا و عێراق دان و دژی ترۆریسم خەباتیان کردوە و دونیا دەبێ رێزبگرێت لە ئێران و مۆقاومە.
کۆماری ئیسلامی ئێران لە سەر داوای فەرمی دەوڵەتی سوریا بەم وڵاتە لە خەبات دژی ترۆریسمەکان کە ئەمریکا ، ڕەژیمی زایۆنی داکۆکیان لێوەدەکەن یارمەتییەکانی مۆستەشاری ئاراستە دەکەن؛ کردەوەیەک کە بەهیچ جۆر ئەمریکاییەکان ،سەعوودییەکان و زایۆنبیستەکان پێیان خۆش نییە .