وتووێژی تەلەفۆنیی ڕۆحانی و مەکرون سەبارەت بە بەرجام و گۆڕانکارییەکانی ناوچە
سەرۆکی کۆماری ئیسلامیی ئێران و سەرۆکی فەرەنسا، لە پێوەندییەکی تەلەفونی دا سەبارەت بە پێوەندی دوولایەنە، ناوچەیی و پرسەکانی هاوپێوەند بە کۆهەنگاوی ناڤۆکی، وتووێژیان کرد.
حەسەن روحانی ، سەرۆکی کۆماری ئیسلامیی ئێران ئێوارەی ڕۆژی سێ شەممە لە وتووێژی تەلەفونی لەەڵ ئێمانۆئێل مەکرونی سەرۆکی فەرەنسا، لە هەڵوێستی ئەورووپا و لەوان فەرەنسا بۆ پاراستنی بەرجام ، خوشحاڵی دەربڕی و پێداگری کرد :ئەم قسە و بەیاننامانە، دەبێ هاوڕێ بێت لەگەڵ هەوڵ و ڕێگەکانی بەکردەوەیی هاوڕێ لەگەڵ بەهرەمەند بوونی ئێران لە بەرژەوەندییەکانی کۆهەنگاوی ناڤۆکی.
سەرۆک کۆماری ئێران بە ئاماژەدان بە بەرتەسک بوونی کات وزەمان بۆ ڕادەست کردنی ڕێگەچارەیەکی بەکردەوە و بەپێداگری لەسەر ئەمەی نابێ مۆڵەت بدرێت ئەم دەستهاتە زۆر مەزنە دیپلوماسیە بەپێی هەوڵی یەک لایەنە خوازی و پەیمان شێکینی کەسانی تر لەناوبچێت، وتی : ئەگەر ئێران نەتوانێ لە ئیمتیازی ئەم ڕێککەوتنە کەڵک وەرگرێ، بەگردەوە مانەوەشی لەو کۆهەنگاوە قەبووڵ ناکرێت .
ناوبراو هیواداری دەربڕی کە هەوڵی پێنج وڵات و یەکێتیی ئەورووپا هاوڕێ لەگەڵ ئێران، سەرکەوتوانە بێت و ئەنجامیشی هەبێت.
روحانی هەروەها سەبارەت بە پرسی سوریا و بە ئاماژەدان بەمەی ئامادەبوونی ڕاوێژکارانی ئێرانی لە سوریا بەپێچەوانەی ئامادەبوونی ناشەرعی چەکدارنی هەندێ وڵات، لەسەر داواری ڕەسمی دەوڵەتی ئەو وڵاتەیە و بەمەبەستی بەرەنگار بوونەوەی تێروریزمیشە، هیواداری دەربڕی کە بەپێی هەوڵی هاوبەشی هێزی لایەنگری دەوڵەت و گەلی سوریا، هەرچی خێراتر تیرۆریزم لەو وڵاتە بنبڕ بکرێت و لە ئەنجامیش دا پێویست نەبێ هێزی بیانی لەو وڵاتە دابێت.
ئێمانۆئێل مەکرونیش لەم پێوەندیە تەلەفونییە وێڕای پێداگری کردنەوە لەسەر ئەمەی پاریس پێبەندی ڕێککەوتننامەی نێودەوڵەتی ناڤۆکییە و هەموو هەوڵی خۆی بۆ پاراستنی دەدات، باسی هەندێ هەوڵ و ڕێگەچارەی کرد بۆ بەهرەمەند بوونی ئێران لە بەرژەوەندییەکانی مانەوە لە کۆهەنگاوی ناڤۆکی .