حوزه‌یران 26, 2018 13:27 Asia/Tehran
  • ڕۆحانی: کۆماری ئیسلامیی ئیران بە وشیارییەوە لە هەموو پیلانەکانی دوژمنان دەرباز بوو

سەرۆک کۆماری ئیسلامیی ئێران بە ئاماژە بە پیلانگێرییەکانی ئەمریکا دژ بە ئێران لە سەرکەوتنی شۆڕشی ئیسلامیی ئێران بەم لاوە وتی: گەل و حکومەتی ئێران بە وشیاری و لێزانییەوە لە هەموو پیلانەکانی دوژمن لە کات و ساتە جۆربەجۆرەکان دەرباز بوون.

"حەسەن ڕۆحانی" ڕۆژی سێشەممە لە کۆبوونەوەیەکدا لە تاران بە ئاماژە بەوەی کە ئیستیکباری جیهانی و زایۆنیزم بوونی ئێرانی ئیسلامیی بەهێز و توانا بە مەترسییەکەی گەورە لە سەر ئامانجەکانی خۆیان دەزانن رایگەیاند: هەر کات گەلی ئێران سەرکەوتنێکی گەورەی لە ئاستی ناوچە و جیهان بە دەست هێنا، دوژمنان لەبەر بەهێز بوون و کارتێکەر بوونی گەلی ئێران، بەرامبەر بەو گەلە مەزنە ڕاوەستاون.

ڕۆحانی بە ئاماژە بەوەی کە گەلی ئێران لە درێژەی ساڵانی دوور و درێژدا، بەرگەی هەوراز و نشیوی زۆری گرتووە و بەرامبەر بە گوشاری دوژمنان خۆڕاگری کردووە وتیشی: ئەمریکاییەکان لەو کاتەوەی ڕێککەوتنی ئەتۆمی گەیشتە قۆناغی جێبەجێ کرانەوە دەستیان کردە بڕ و بیانوو هێنانەوە و هەموو بەڵێن و ئەستۆگرییەکانیان نایە ژێر پێ بۆ ئەوەی ئێران ناچار بکەن لەو ڕککەوتنە بچێتە دەرەوە، بەڵام لەو پیلانەشیان سەرکەوتوو نەبوون.

سەرۆک کۆماری ئیسلامیی ئێران بە ئاماژە بەوەی کە زۆربەی هەرە زۆری وڵاتانی جیهان چوونەدەری ئەمریکا لە ڕێککەوتنی ئەتۆمیی نێوان ئێران و وڵاتانی پێنج کۆ یەک بە هەنگاوێکی نایاسایی و بنپێکەری بڕیارنامەی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان و یاسا و ڕێسا نێودەوڵەتییەکان دەزانن، راشکاوانە رایگەیاند: کاردانەوە و جوڵانەی شیاو و ژیرانەی ئێران، ئەمریکاییەکانی ناچار کرد بە زیاترین کێشە و بگرە و بەردە لەو ڕێککەوتنە ئەتۆمییە بڕۆنە دەرەوە.

ڕۆحانی بە پێداگری لە سەر ئەوەی کە ئەمڕۆکە ئێران لە ڕەوشی سەرکەوتوانەی سیاسی و مافەوانی لە جیهاندایە ، راشیگەیاند: ئێرانییەکان تەسلیمی زەخت و گوشارەکانی ئەمریکا نابن و بەرگری دەکەن لە سەربەخۆیی و بەهاکانی خۆیان.

سەرپەیڤ