پەیامی پیرۆزبایی حەسەن روحانی بۆ پاڵەوانەتیی زۆرانگرانی تازەلاوی ئێرانی
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i344783-پەیامی_پیرۆزبایی_حەسەن_روحانی_بۆ_پاڵەوانەتیی_زۆرانگرانی_تازەلاوی_ئێرانی
حەسەن روحانی سەرۆکی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە پەیامێکدا وەدەسهێنانی دوو نازناوی بەنرخی پاڵەوانەتیی جیهان لە زۆرانی ئازاد و زۆرانی فەڕەنگیی لە لایەن زۆرانگرانی تازەلاوی ئێرانیی لە کرۆڤاسیا پیرۆزبایی کرد .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ته‌مووز 09, 2018 05:06 Asia/Tehran
  • پەیامی پیرۆزبایی حەسەن روحانی بۆ پاڵەوانەتیی زۆرانگرانی تازەلاوی ئێرانی

حەسەن روحانی سەرۆکی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە پەیامێکدا وەدەسهێنانی دوو نازناوی بەنرخی پاڵەوانەتیی جیهان لە زۆرانی ئازاد و زۆرانی فەڕەنگیی لە لایەن زۆرانگرانی تازەلاوی ئێرانیی لە کرۆڤاسیا پیرۆزبایی کرد .

بەپێی راپۆرتی سەرلەبەیانیی دوشەممەی ئیرنا ، هەڵبژاردەی زۆرانی فەڕەنگیی تازەلاوانی ئێران بە وەدەسهێنانی دو مەدالیای زێڕ ، دوو زیو و دوو برۆنز بۆسێهەمین جار نازاناوی پاڵەوانەتیی پێشبڕکێ جیهانیەکانی ئەم وەرزشەی لە زاگرێبی کرۆڤاسیادا بەدەسهێنا .

پێشبڕکێکانی زۆرانی فەڕەنگیی پاڵەوانەتیی تازەلاوانی جیهان رۆژانی شەشەم تا حەوتەمی تەمووز لە شاری زاگرێبی کرۆڤاسیا بەڕێوەچوو .

هەروەها پێشبڕکێکانی زۆرانی ئازادی تازاەلاوان پاڵەوانەتی جیهانیش لە کرۆڤاسیا رۆژانی دوی تەمووز تا چواری تەمووز لە شاری زاگرێبی کرۆڤاسیا بەڕێوە چوو و لە کۆتاییدا هەڵبژاردەی تازەلاونی ئێران بە سێ مەدالیای زێڕ ، یەک زیو و سێ مەدالیای برۆنز بوو بە پاڵەوان .