سەفەری سەرۆکی ئەرکانی هێزە چەکدارەکانی ئێران بۆ پاکستان
سەرۆکی ئەرکانی هێزە چەکدارەکانی ئێران لە سەرووی شاندێکی باڵا، گەیشتە ئیسلام ئابادی پێتەختی پاکستان .
سەردار سەرلەشکر محەممەد باقری، لەسەر بانگێشتنی قەمەر جاوید باجوا فەرماندەی هێزی زەوینیی سوپای پاکستان گەیشتوەتە ئیسلام ئاباد .
سەرۆکی ئەرکانی گشتیی هێزە چەکدارەکانی ئێراق بڕیارە لەسەفەری سێ ڕۆژەی دا بۆ پاکستان لەگەڵ کاربەدەستانی باڵای سەربازی و سیاسی ئەم وڵاتە دیدار و تووێژ بکات.
پەرەی هاوکارییەکانی بەرەڤانی تاران و ئیسلام ئاباد، هاوکاری هاوبەشی سنووری، بەرەنگار بوونەوەی تیرۆریزم و گۆڕانکارییەکانی ناوچەیی و جیهانی ئیسلام لە تەوەرەکانی وتووێژی سەرۆکی ئەرکانی گشتی هێزە چەکدارەکان لەگەڵ کاربەدەستانی پاکستان دەبێت.
لێکدانەوەی ڕێککەوتنی بەرگریی ئێران و پاکستان لە سەفەری ساڵی ڕابردووی فەرماندەی سوپای پاکستان بۆ تاران لە تەوەرەکانی دیکەی وتووێژی سەرلەشکر باقری لەگەڵ قەمەر باجوا ڕاگەیەندراوە.
کوماری ئیسلامیی ئێران و پاکستان نیزیکەی هەزار کیلومەتر سنووری هاوبەشی خاکی و ئاوییان هەیە.