ته‌مووز 17, 2018 13:52 Asia/Tehran
  • خەڕازی: ڕێککەوتنی ئەتۆمی بە مەرجی دەرباز بوون لە بایکۆتەکان دەپارێزرێ

سەرۆکی ئەنجومەی ستراتژیکی پێوەندییەکانی دەرەوەی ئێران وتی: بە چوونەدەری نایاسایی ئەمریکا لە ڕێککەوتنی ئەتۆمی، ئەندامانی دیکەی ئەم ڕێککەوتنە دەبێ یارمەتیدەرمان بن بۆ ئەوەی ئێران بتوانێ دەرباز بێ لەو بایکۆتانەی ئەمریکا دایدەسەپێنێ بە سەریدا.

بە پێی راپۆرتی هەواڵدەریی ئیسنا؛ "سەید کەماڵ خەرازی" کە بۆ بەشداری لە کۆبوونەوەی کۆڕی جیهانیی ئاشتی لە پکەنی پێتەختی چیندایە، لە دیداریدا لەگەڵ سەرۆکانی ژمارێک لە ڕێکخراوەکانی توێژینەوەی نێودەوڵەتی و پێوەندیی دەرەوەیی لەم شارەدا ڕایگەیاند: ئێران پێبەندە بە بەڵێن و ئەستۆگرییەکانی بەرامبەر بە ڕێککەوتنی ئەتۆمی و بێتوو بڕگەکانی ئەو ڕێککەوتنە لە لایەن ئەندامانی دیکەوە جێبەجێ نەکرێن، مانەوەی ئێران لە ڕێککەوتنی ئەتۆمی هیچ سوودێکی نابێ.

خەرازی بە ئاماژە بە دەوری ئێران لە دامەزراندنی ئاسایش و هێوری لە ناوچەکەدا وتیشی: لە ڕاستیدا پەرەسەندنی تیرۆریزم لە ناوچە و وەڕێخستنی گرووپگەلێکی وەک داعش بە بێ یارمەتیی دراوی و لۆجستیکیی ژمارێک لە وڵاتانی ناوچەکە گونجاو نەدەبوو.

سەرۆکی ئەنجومەی ستراتژیکی  پێوەندییەکانی دەرەوەی ئێران هەروەها جەختی کرد لە سەر هاوکاریی ئێران و چین لە پرۆژەی "یەک پشتێن یەک جادەی چین"  و گەشەپێدرانی بەندەری چابەهار لە باشووری ڕۆژهەڵاتی ئێران و بەندەری گوادەری پاکستان.

حەوتەمین کۆڕی جیهانیی ئاشتی ڕۆژی شەممە (١٤ی ژولایی) بە تەوەرەی "یەکسانی، بێ لایەنی و دادوەری" لە پکەن بەڕێوە چوو.

سەرپەیڤ