دەسپێکرانی سێهەمین جڤینی نێودەوڵەتیی مافی مرۆڤی ئیسلامی لە تاران
ئاب 04, 2018 09:01 Asia/Tehran
سێهەمین جڤینی نێودەوڵەتی مافی مرۆڤی ئیسلامی ئەمڕۆ شەممە لەتاران دەس پێ کرا.
بەپێی ڕاپۆری ئاژانسی هەواڵیی رادیۆ وتەلەفزیۆن، ژمارێک لە بیرمەندان و خەباتکارانی موسڵمانی چەند وڵات بۆ وێنە یەمەن، ئامادەی ئەو جڤینە بوون.
"عەتییە قشونی" بەرپرسی دامەزراوەی پاراستنی مافی ژنانی ئێران لە ڕێوڕەسمی دەس پێ کرانی ئەو جڤینەدا وتی: وڵاتانی ئیسلامی دەبێ بۆ جێ بەجێ کردنی بەوردیی ڕاگەیێندراوی مافی مرۆڤی ئیسلامی هەوڵ بدەن.
پێنجی ئاگۆست(١٤ی گەلاوێژ) لە رۆژهەژمێری کۆماری ئیسلامیی ئێران وەک رۆژی مافی مرۆڤی ئیسلامی وکەرامەتی مرۆیی ناودێرکراوە.
سەرپەیڤ