دیداری وەزیری دەرەوەی کۆریای باکوور لەگەڵ وەزیری دەرەوەی ئێران
ئاب 07, 2018 16:59 Asia/Tehran
وەزیری دەرەوەی کۆریای باکوور چاوی کەوت بە وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران و لەبارەی پرس و بابەتی جیاجیا وتووێژی کرد.
بەپێی ڕاپۆری ئیدارەی گشتیی دیپلۆماسیی میدیایی وەزارەتی دەرەوە، "رای یۆنگ هۆ" وەزیری دەرەوەی کۆریای باکوور بۆ سەفەرێکی دوو ڕۆژەو راوێژ لەگەڵ بەرپرسانی کۆماری ئیسلامیی ئێران سەردانی تارانی کردووە.
وەزیری دەرەوەی کۆریای باکوور رۆژی سێ شەممە بەئامادەبوون لە شوێنی وەزارەتی دەرەوە لەگەڵ محەممەد جەوادی زەریف دیدار و وتووێژی کرد. پەیوەندییە دوو قۆڵییەکان و تاوتووێی گۆڕانکارییەکانی ناوچەکە، لەوێنەی تەوەرەکانی ئەو چاوپێکەوتنە ڕاگەیێندراوە.