چامسکی: ترەمپ تەنیا بیر لە پەلاماردانی ئێران دەکاتەوە
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i347435-چامسکی_ترەمپ_تەنیا_بیر_لە_پەلاماردانی_ئێران_دەکاتەوە
تیۆریسییەن و بیرمەندی ئەمریکایی وتی کە دەوڵەتەکەی ترەمپ تەنیا هەر بیر لە پەلاماردانی ئێران دەکاتەوە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئاب 19, 2018 11:58 Asia/Tehran
  • چامسکی: ترەمپ تەنیا بیر لە پەلاماردانی ئێران دەکاتەوە

تیۆریسییەن و بیرمەندی ئەمریکایی وتی کە دەوڵەتەکەی ترەمپ تەنیا هەر بیر لە پەلاماردانی ئێران دەکاتەوە.

بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی فارس؛ "نوام چامسکی" لە وتووێژ لەگەڵ بیرگەیەکی فەلەستینیدا وتی: چوونەدەری ترەمپ لە بەرنامەی تۆکمەی هەنگاوی هاوبەش تا ڕادەیەکی دیار و بەرچاو کێشە و گرفتەکانی لە ناوچەکە پەرە پێ داوە.

چامسکی وتی هەرچەن دام و دەزگەی هەواڵگرییەکانی ئەمریکایش پێبەند بوونی ئێران بە ڕێککەوتنی ئەتۆمیی ئێرانیان پشت ڕاست کردبوویەوە، ئەمریکا هەر لەو ڕێککەوتنە ئەتۆمییە هاتە دەرەوە.

چامسکی راشکاوانە ڕایگەیاند  ئەمریکا و ئیسراییل بەو بانگەشە بێ بنەمایەی کە ئێران بۆمبی ئەتۆمی ساز دەکات پەلاماری سەربازی، سایبێری و  تیرۆر کردنی زانستوەرانی ئەم وڵاتەیان کرد بە پلان و بەرنامەیەکی سەرەکی بۆ خۆیان کە ئەوەش بێ گومان دواهاتی تووش و نالەباری دەبێ.

چامسکی وتی ئامانجی ستراتژیکی دەوڵەتی ئەمریکا پتەو کردنەوەی هاوپەیمانیی نێوان ئیسراییل و وڵاتانی عەرەبییە بۆ ئەوەی بەرامبەر بە ئێران راوەستن لەبەر ئەوەی کە ئەم وڵاتە مەترسییەکی قورسە لە سەر هێژموونیی و زاڵێتی خوازیی ئەمریکا لە ناوچەکە و ئازاد و بێ ترس بوونی ئیسراییل لە توند و تیژی نواندن.