پێداگری لەسەر پەرەی هاوکاریی دامەزراوەکانی دادەڤانیی ئێران و ئەرمەنستان
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i347546-پێداگری_لەسەر_پەرەی_هاوکاریی_دامەزراوەکانی_دادەڤانیی_ئێران_و_ئەرمەنستان
باڵوێزی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە ئیرەوان و هایک گەریگورییان سەرۆکی لیژنەی پشکنینی ئەرمەنستان ڕۆژی دووشەممە لە ئیرەوان چاویان بەیەک کەوت و لەسەر پەرەی هاوکارییەکان لەنێوان دامەزراوەکانی پشکنین، داد و چارەسەری ناکۆکییەکانی بازرگانیی دوو وڵات، پێداگرییان کرد .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئاب 21, 2018 03:20 Asia/Tehran
  • پێداگری لەسەر پەرەی هاوکاریی  دامەزراوەکانی دادەڤانیی ئێران و ئەرمەنستان

باڵوێزی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە ئیرەوان و هایک گەریگورییان سەرۆکی لیژنەی پشکنینی ئەرمەنستان ڕۆژی دووشەممە لە ئیرەوان چاویان بەیەک کەوت و لەسەر پەرەی هاوکارییەکان لەنێوان دامەزراوەکانی پشکنین، داد و چارەسەری ناکۆکییەکانی بازرگانیی دوو وڵات، پێداگرییان کرد .

بەپێی ڕاپۆرتی ئیرنا، سەید کازم  سەجادی لەم چاوپێکەوتنەدا وێڕای پێداگری لەسەر هاوکاری و گواستنەوەی ئەزموونەکان لەنێوان دامەزراوەکانی پشکنینی دوو وڵات، لەسەر پێڕاگەیشتن و چارەسەرکردنی  دۆسیەکانی هاوپێوەند بە هاوڵاتیانی ئێرانی و ئەرمەنستانی سەبارەت بە تاوانە جۆربەجۆرەکان بەتایبەت پێڕاگەیشتن بە ناکۆکی بازرگانی  چالاکانی ئابووریی دوو وڵات، پێداگرییان کرد . باڵوێزی ئێران لە ئەرمەنستان، چارەسەرکرانی ئەم ناکۆکیانەی بە هەوڵێک لە پێناو پەرەی هاوکاری هەمەلایەنەی  سیاسی و ئابووری  تاران  وئیرەوان زانی و پێشوازی کرد لە هاوکاری دوو وڵات بۆ بەرەنگار بوونەوەی  سپی کردنەوەی پارە و ماددەی هۆشبەر.

هایک گەریگورییانیش لەم دیدارەدا  وێڕای پێداگری کردن لەسەر  قسەکانی باڵوێزی  ئێران لە ئیرەوان و پێداگری لەسەر پێویستی پەرەی هاوکاری و پێوەندی ڕێکخراوەکانی  پشکنینی دوو وڵات، لەسەر پێڕاگەیشتنی خێرا  و چارەسەرکرانی دۆسیەکانی  دادەڤانی هاوڵاتیانی ئێرانی ، پێداگری کرد .