فەلاحەت پیشە : ئەگەر فیداکاریی ئێران نەبوایە ، داعش دەگەیشتە سنورەکانی ئوروپا
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i350082-فەلاحەت_پیشە_ئەگەر_فیداکاریی_ئێران_نەبوایە_داعش_دەگەیشتە_سنورەکانی_ئوروپا
سەرۆکی لیژنەی ئاسایشی نیشتمانیی و سیاسەتی دەرەکیی مەجلسی شۆڕای ئیسلامیی ئێران جەختی کردەوە : ئەگەر گیان بەختکردن و خۆڕاگریی ئێران لە بەرامبەر تیرۆریسم لە سوریا و عێراق نەبوایە ، ئەمڕۆ داعش دەگەیشتە سنوورەکانی ئوروپا .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
تشرینی یه‌که‌م 01, 2018 10:24 Asia/Tehran
  • فەلاحەت پیشە : ئەگەر فیداکاریی ئێران نەبوایە ، داعش دەگەیشتە سنورەکانی ئوروپا

سەرۆکی لیژنەی ئاسایشی نیشتمانیی و سیاسەتی دەرەکیی مەجلسی شۆڕای ئیسلامیی ئێران جەختی کردەوە : ئەگەر گیان بەختکردن و خۆڕاگریی ئێران لە بەرامبەر تیرۆریسم لە سوریا و عێراق نەبوایە ، ئەمڕۆ داعش دەگەیشتە سنوورەکانی ئوروپا .

بەپێی راپۆرتی هەواڵدەری سەداوسیما ، حیشمەتوڵڵا فەلاحەت پیشە رۆژی دوشەممە لە دانیشتنی هاوبەشی لیژنەی ئاسایشی نیشتمانیی و سیاسەتی دەرەکیی مەجلسی شۆڕای ئیسلامیی ئێران لە گەڵ 26 کەس لە باڵوێزانی وڵاتانی ئوروپایی لە تاران گوتی : ئێران وڵاتێکی هاوڕێ  لە ناوچەکەدایە .

فەلاحەت پیشە بە ئاماژە بەوەی کە ئێران و  وڵاتانی یەکیەتی ئوروپا لە بارودۆخێکی هەستیاردان وتیشی: دوو لایەن دەبێ هاریکاریەکانی خۆیان پەرە پێ بدەن .

یەکیەتی ئوپا لەم دواییانەدا میکانیزمێکی نوێی بۆ رێگرتن لە کاریگەریەکانی بایکۆتەکانی ئەمریکا بەسەر ئەو کۆمپانیاگەلەی کە حەز دەکەن پێوەندی تیجاری لە گەڵ ئێران درێژە پێ بدەن ، خستوەتە ڕوو .