وتووێژی ئێران، کۆماری ئازەربایجان و ڕووسیا بۆ لکاندنی تۆڕی کارەبا
وەزیری وزەی کۆماری ئیسلامیی ئێران باسی وتووێژی تاران، باکوو و مۆسکۆ بۆ لکاندنی تۆڕی کارەبا ی کرد.
ڕەزا ئەردەکانیان وەزیری وزەی ئێران ئەمڕو چوارشەممە لە نێو کۆڕی پەیامنێران بە ڕاگەیاندنی ئەمەی جێگرانی وەزیرانی وزە ی ئێران،ڕووسیا و کۆماری ئازەربایجان بۆ لکاندنی کارەبای سێ وڵات خەریکی وتووێژن هیواداری دەربڕی : هەرچی خێراتر ڕەوشی تەکنیکی بۆ لکدانی تۆڕی کارەبای نێوان ئێران، ڕووسیا و کۆماری ئازەربایجان، دەستەبەر بکرێت.
ئەردەکانیان هەروەها توانایی ناردنی کارەبای ئێران بۆ وڵاتانی دراوسێ نیزیکەی دوو هەزار مگاوات ڕاگەیاند و وتیشی : ئێران ئێستا بو ئەفغانستان، پاکستان و ئێراق ، کارەبا دەنێرێ .
وەزیری وزەی ئێران سەبارەت بە کارتێکەری بایکۆتەکان بەسەر گرێبەستەکانی ئێران لەگەڵ وڵاتانی تر لە بواری وزەش وتی : گرێبەستەکانی ئێران لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ هیچ پێوەندییەکی بە بایکۆتەکانی ئەگەری نییە و کۆماری ئیسلامیی ئێران بە دوای گەشەی ئاڵ و وێرەکانی کارەباییە.
ئەمریکا بە کشانەوە لە بەرجام لە هەشتەمی مانگی مەی دووهەزار و هەژدە بایکۆتی ناڤۆکی هەڵپەسێردراو بە دزی ئێران جارێکی تر، بگەڕێنێتەوە.