تشرینی دووه‌م 12, 2018 18:49 Asia/Tehran
  • خەڕازی : پێبەند نەبوونی ئوروپا رەوشی ناوچە ناجێگیر دەکا

سەرۆکی ئەنجومەنی ستراتژیکی پەیوەندییە دەرەوەییەکانی ئێران، وتی: پێبەندبوونی ئوروپا بە ڕێککەوتنی ئەتۆمی، نیشانەیەکی باشە بۆ متمانە کردن بە دەسپێشخەرییەکانی دیکەی ئوروپاو پێبەندنەبوونی ئوروپییەکان دەتوانێ ببێتە مایەی ناجێگیری لەناوچەدا.

بەپێی راپۆری ئەمڕۆ دووشەممەی هەواڵدەریی ئیرنا، "کەماڵ خەڕازی" لەدیدار لەگەڵ "دۆمینیک دوویلپەن" سەرۆک وەزیرانی پێشووی فەڕانسە لە پاریس، ئاماژەی کردە پرسەکانی ناوچەو بەتایبەت چوونەدەری ئەمریکا لە ڕێککەوتنی ئەتۆمی و ئەو بەرپرسایەتییەی لەئەستۆی ئوروپییەکانە هەمبەر بەو ڕێککەوتنەو وتی: ئوروپا دەبێ هەرچی خێراتر بەڵێنیەکانی جێ بەجێ بکات.

"دۆمینیک دوویلپەن" سەرۆک وەزیرانی پێشووی فەڕانسەش لەو چاوپێکەوتنەدا لەبارەی سیاسەتەکانی ئەمریکا وتی: ئەوان لەهەوڵی یەکلایەنخوازی و لەبەین بردنی ئەو ڕێکخراوانەن کە پاش شەڕی دووهەمی جیهانی بەدیهاتووەو کەلێن خستنە نێوان رۆژهەڵات و ڕۆژاوای ئوروپا یەک لە ئامانجەکانی ئەوانە.

سەرۆک وەزیرانی پێشووی فەڕانسە هەروەها وتی: هەلێکی باش ڕەخساوە بۆ کۆتایی هێنان بە شەڕ لە یەمەن و دەبێ پێش بگیردرێ بە کوشت و بڕ و برسێتی یەمەنیەکان لەلایەن عەرەبستانی سەعودی و ئیمارات.

سەرۆکی ئەنجومەنی ستراتژیکی پەیوەندییە دەرەوەییەکانی ئێران بۆ بەشداربوون لە کۆبوونەوەی "پاریس بۆ ئاشتەوایی" سەردانی فەڕانسەی کردووە.

سەرپەیڤ