تشرینی دووه‌م 17, 2018 15:54 Asia/Tehran
  •  وتووێژەکانیی سەرۆک کۆمارانی ئێران و عێراق لە تاران؛ دەستپێکی وەڕزیکی نوێی لە پێوەندی دوو وڵاتی دراوسێ

"بەرهەم ساڵح" سەرۆک کۆماری عێراق بەیانی شەممە لە سەرویی وەڤدێکی پایەبەرز، گەییشتە تاران و دوای ڕێو ڕەسمی پێشوازی فەرمی؛ وتووێژەکانی فەرمیی سەرۆک کۆمارانی دوو وڵات بەڕێوە چوو.

پەرەی پێوەندییەکانی دوو قۆڵی، بابەت و مەسەلەکانیی ناوچەیی و نێو دەوڵەتی و هەروەها بردنە سەرەوەی ئاستی هاوکارییە هاوبەشەکان لە بوارە جۆر بە جۆرەکانی سیاسی، ئابووری، بازەرگانی و فەرهەنگی نێوان تاران بەغدا، لە وێنەی ئامانجەکانی سەفەری "بەرهەم ساڵح" سەرۆک کۆماری عێراقە بۆ ئێران.

حەسەن ڕۆحانی سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران لە پرێس کۆنفرانسی هاوبەش لەگەڵ سەرۆک کۆماری عێراق دا گوتی: وڵاتانی ناوچە دەبێ پێکەوە پێوەندیی نزیکتریان هەبێت و دەبێ بتوانین  بە هاوکاریی یەکتر لە ناوچە، بەتایبەت دوو دەوڵەتی گرنگی عێراق و ئێران  بۆ پاوەجێی و ئاسایشی گشتی ناوچە هەوڵ بدەن و هیوادارین هەرچی خێراتر شایەتی کۆتایی هاتنی شەڕی کاولکاری زاڵمانە لە یەمەن و سەقامی پاوەجێی و ئاسایشت لە سوریا و سەرجەم ناوچە کە بین.

" بەرهەم ساڵح" سەرۆک کۆماری عێراق لەم پرێس کۆنفرانسە  دا گوتی: ئەمڕۆ من پەیامێکی ڕوونم لە بەغداوە بۆ ئێوە هێناوە. لە عێراق دا ئێمە تێدەگەین لە گرنگایەتی پێوەندییەکانمان لەگەڵ ئێران دا. پێوەندی فەرهەنگی، ئابووری و کۆمەڵایەتی ڕیشەیان لە مێژوو دا هەیە . دوو نەتەوەی دراوسێ و موسولمان کە پێوەندییە قووڵەکان ئەوان لە یەکتری نزیکتر دەکاتەوە. گەلانی ئێران و عێراق لە زۆرێک لە ڕووداوە گرنگەکان دا دەوریان بووە . ئێمە پشتگریی ئێران لە خەڵکی عێراق لە سەردەمانی دیکتاتۆری سەددام لە بیر ناکەینەوە  هەر بەوچەشنە کە هەڵوێستەکانی ئێران لە خەباتیی ئەمدواییەی ئێمە دژی ترۆریسم لە بیر نابەینەوە.

 شرۆڤەکاران ئامادە بوونی سەرۆک کۆماری عێرق لە تاران وەک وڵامێکی بەبڕشتانەیە بە ڕۆژئاواییەکان و وڵاتە دەمارگرژەکانی ناوچە دەزانن و بڕوایان وایە زۆرێک لە وڵاتانی عەرەبی دەمارگرژی ناوچە و بەتایبەت ئەمریکاییەکان پێوەندیی نێوان ئێران و عێراق یان پێی خۆش نییە بەڵام سەرەڕای ویستی ئەوان و بە هۆی سەڵمێندرانی نیاز پاکی ئێران و عێراق هەموو هەوڵ و پرۆپاگاندەی ئەوان بە تایبەت لە ماوەی ساڵی ڕابردوو دا بێئاکام ماوەتەوە .

هەر بەوچەشنە کە "بەرهەم ساڵح" سەرۆک کۆماری عێراق لە پرێس کۆنفرانسی ئەمڕۆ شەممە  لە تاران دا بەڕاشکاوی گوتی: ئێمە پێویستمان بە نزامێکی تازەی ناوچەیی هەیە تا قازانج و بەرژەوەندیی گەلان دابین بکات و لەم بوارە دەوری کۆماری ئیسلامی ئێران یەکجار گرنگە و عێراقیش دەبێ ڕۆڵی کاریگەری خۆی بگێرێت.

 

سەرپەیڤ