دوازدەی رەبیعولئەوەڵ، لە دایکبوونی پێغەمبەری ڕەحمەت بەوتەی ئەهلی سوننەو دەستپێکی حەوتەی وەحدەتە
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i352838-دوازدەی_رەبیعولئەوەڵ_لە_دایکبوونی_پێغەمبەری_ڕەحمەت_بەوتەی_ئەهلی_سوننەو_دەستپێکی_حەوتەی_وەحدەتە
1493 ساڵ لەمەوبەر لە وەها ڕۆژێک دا دوازدەی رەبیعولئەوەلی ساڵی 53ی بەرلە کۆچی،بەپێی فەرمایشی ژومارێک لە مێژوونوووسانی موسوڵمان، حەزرەتی محەممەد(د.خ) ، خاتەمی پێغەمبران لە دایک بووە.
(last modified 2026-02-14T07:05:55+00:00 )
تشرینی دووه‌م 20, 2018 12:49 Asia/Tehran
  • دوازدەی رەبیعولئەوەڵ، لە دایکبوونی پێغەمبەری ڕەحمەت بەوتەی ئەهلی سوننەو دەستپێکی حەوتەی وەحدەتە

1493 ساڵ لەمەوبەر لە وەها ڕۆژێک دا دوازدەی رەبیعولئەوەلی ساڵی 53ی بەرلە کۆچی،بەپێی فەرمایشی ژومارێک لە مێژوونوووسانی موسوڵمان، حەزرەتی محەممەد(د.خ) ، خاتەمی پێغەمبران لە دایک بووە.

بەڵام لە هەندێ  سەرچاوەی دی  ڕۆژی لەدایک بوونی بەڕێزیان حەڤدەی رەبیعولئەوەی هەمان ساڵ ڕاگەیەندراوە.

بەپێی ئەمە، کۆماری ئیسلامیی ئێران ڕۆژانی دوازدە هەتا حەڤدەی رەبیعولئەوەڵی هەمووساڵێکی  بە حەوتەی وەحدەتی موسوڵمانان ناودێر کردووە و موسوڵمانانی جیهانیش  پێشوازییان لەم داهێنانەی کۆماری ئیسلامیی ئێران کردووە و لەم حەوتەیە بە وەحدەت و یەکدڵی ، ساڵڕۆژی  لەدایک بوونی پیرۆزی  حەزرەتی رەسوڵی ئەکرەم(د.خ) دەکەن بە جێژن.

حەوتەی وحدەت دەرفەتێکی شیاوە بۆ نیزیک کردنی دڵی موسوڵمانان و هاوپشتی لەنێوان ئەوان لە بەرامبەر دوژمنانی  جیهانی ئیسلام.