داخوازی نوێنەری ئێران لە نەتەوە یەکگرتووەکان لەمەڕ هەڵگیرانی هەنگاوی کاریگەر لە پێناو پاراستنی ڕێککەوتنی ئەتۆمی
باڵوێز و نوێنەری هەمیشەیی ئێران لە ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکانی سەقامگیر لە ڤییەنا وتی: هەنگاوی بە کردەوە و کاریگەر بۆ دەستەبەر کردنی قازانجی ئابووریی پێشبینی کراوە لە ڕێککەوتنی ئەتۆمی بۆ ئێران ، خێرا دەبێ هەڵگیردرێ.
بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا؛ "کازم غەریب ئابادی" باڵوێز و نوێنەری هەمیشەیی ئێران لە ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکانی سەقامگیر لە ڤییەنا ڕۆژی پێنجشەممە لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی بڕیاردەرانی ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆمی بۆ لێکدانەوەی سێزدەهەمین ڕاپۆرتی بەڕێوەبەری گشتیی ئاژانس سەبارەت بە درووست و بێ کەم و کوڕی جێبەجێ کرانی ڕێککەوتنی ئەتۆمی، وتیشی: ئەگەر بڕیار وایە بەرنامەی تۆکمەی هەنگاوی هاوبەش (ڕێککەوتنی ئەتۆمیی ئێران) بمێنێتەوە و لە بەین نەچێ، دەبێ هەنگاوی بە کردەوەی شێاو و درووست بۆ گەرەنتی کردنی "براوە - براوە بوونی ئەو ڕێککەوتنە هەڵگیردرێ.
"غەریب ئابادی" ڕاشکاوانە ڕایگەیاند: ئەمریکا لەوپەڕی بێشەرمییەوە خۆی دەبوێرێ لە جێبەجێ کردنی بەڵێن و ئەستیۆگرییەکانی بە پێی بڕیانامەی ٢٢٣١ی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان و وڵاتانی دیکەیش ناچار دەکات تا پەیڕەوی سیاسەتی واشینگتۆن لە مەڕ بایکۆت کردنی ئێران بن.
باڵوێز و نوێنەری هەمیشەیی ئێران لە ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکانی سەقامگیر لە ڤییەنا وتیشی: بایکۆتەکان و هەنگاو و تەگبیرەکانی ئەمریکا، بەتایبەت بۆ کاریگەریی نگەتیڤی ڕاستەوخۆ دانانە سەر پێوەندییە ئابوورییەکان لەگەڵ ئێران، لە ڕێگای هەڕەشە و گوڕەشە و ترساندنی وڵاتانی دیکە و ناچار کردنیان بە پەیڕەوی لە زێدەخوازییە سیاسییەکانی خۆیەتی.
غەریب ئابادی جەختی کرد: هەڵس و کەوتی نابەرپرسانەی ئەمریکا، وەڵامی بەکۆمەڵی کۆمەڵگەی نیودەوڵەتی لە پێناو داکۆکی لە حکومەتی یاسا و پێشگری بە لاواز بوونی دیپلۆماسی و داکۆکیی لە چەن لایەنە خوازی پێویستە.
ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆمی ڕۆ ژی پێنجشەممە بۆ چواردەهەمین جار لە ڕاپۆرتەکەی خۆیدا ڕایگەیاند کە بەرنامە و چالاکییە ئەتۆمییەکانی ئێران بە تەواوەتی لەگەڵ یاسا و ڕێساکانی بەرنامەی تۆکمەی هەنگاوی هاوبەش (ڕێککەوتنی ئەتۆمیی) دێتەوە.