ڕاووێژکاری ئێران وڕوسیا لەمەڕ هاوکاریەکانی دوولایەنە
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i353225-ڕاووێژکاری_ئێران_وڕوسیا_لەمەڕ_هاوکاریەکانی_دوولایەنە
باڵوێزی ئێران لە ڕووسیا وجێگری وەزیری کاروباری دەرەوەی ڕووسیا ، لەمەڕ بەڕێوە چوونی یازدەهەمین کۆبوونەوەی وتووێژەکانی ڕەوتی ئاستانە لە قەزاخستان ،لە بارەی هاوکاریەکانی دوو وڵات لە بواری دوولایەنە ناوچەیی ونێودەوڵەتی باس وڕاوێژیان کرد.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
تشرینی دووه‌م 26, 2018 17:30 Asia/Tehran
  • ڕاووێژکاری ئێران وڕوسیا لەمەڕ هاوکاریەکانی دوولایەنە

باڵوێزی ئێران لە ڕووسیا وجێگری وەزیری کاروباری دەرەوەی ڕووسیا ، لەمەڕ بەڕێوە چوونی یازدەهەمین کۆبوونەوەی وتووێژەکانی ڕەوتی ئاستانە لە قەزاخستان ،لە بارەی هاوکاریەکانی دوو وڵات لە بواری دوولایەنە ناوچەیی ونێودەوڵەتی باس وڕاوێژیان کرد.

" مەهدی سەنایی " باڵوێزی ئێران لە ڕووسیا و" سرگئی ورشینین " جێگری وەزیری کاروباری دەرەوەی ڕوسیا هەروەها لەمەڕ بەهێز کردنی هاوکاریەکانی تاران - مسکۆ، دوای چوونەدەری یەک لایەنەی ئەمریکا لە بەرنامەی کۆهەنگاوی هاوبەش بەرجام وهەروەها گوڕانکاریەکانی سووریاو یەمەن وتووێژیان کرد. باڵوێزی ئێران لە ڕووسیا ، هاوکاری دوووڵات لە چوارچیوەی ڕێکخراوی نەتەوەکان وبوارەکانی نێودەوڵەتی بە باش هەڵسەنگاند.جێگری وەزیری کاروباری دەرەوەی ڕووسیایش وتی؛ مسکۆ هاوکاریەکانی نێوان دوو وڵاتی لە ناو کۆڕ وکۆمەڵەکانی نێودەوڵەتی وناوچەیی بە پێی ڕێککەوتنەکان وبە دەکار هێنانی بەرژەوەندی بەرانبەری ئێران وڕوسیا بەرەو پێش دەبات. وتووێژەکانی ئاستانە لە ژانێفەری ٢٠١٧ بە دەسپێشخەری ئێران وهاوکاری ڕوسیا وتورکیا ، بەمەبەستی دامەزرانی ئاشتی لە سووریا دەسپێکراوە. ئەنجامی سەرەکی ئەم وتووێژانە، بەدی هێنانی ناوچەی کەم کیشە لە سووریا بووە.