پێداگریی ئێران لە سەر بەشداریی چالاکانەی پەرلەمانەکان لە پرۆسەی ئاشتیدا
سەرۆکی لێژنەی دۆستایەتیی پەلەمانیی ئێران و ڕووسیا جەختیان کرد لە سەر پێویستیی بەشداریی چالاکانەتری پەرلەمانەکان لەو پرۆسانەی کە لە پێناو دامەزرانی ئاشتی دەست پێ دەبن.
بە پێی راپۆرتی هەواڵدەریی رادیۆ و تەلەڤزیۆنی ئێران؛ "ڕەمەزان عەلی سوبحانی فەر" لە ڕێ و ڕەسمی دەسپێکرانی کۆبوونەوەی نێودەوڵەتیی "دەوری پەرلەمانەکان لە جیهانی هاوچەرخ" لە مۆسکۆدا وتی: لە جیهانی ئاڵۆزی ئێستادا زیاتر لە هەر کات و ساتی دیکە بەشداریی چالاکانەی پەرلەمانەکان وەکوو نوێنەرانی ڕاستەوخۆی گەلان لە پرۆسەکانی ئاشتی هەست پێ دەکرێ.
"سوبحانی فەر" بە ئاماژە بەوەی کە پێوەندیی پەرلەمانیی ئێران و ڕووسیا دەتوانێ ببێ بە هێمای سەرچەشنێک لە بواری دەوری پەرلەمانەکان لە سیاسەتی دەرەوە، وتیشی: تاران و مۆسکۆ لە تەنیشت گرووپی دۆستی پەرلەمانیدا مێکانیزمێکی باشیان بۆ باشتر کردنی پێوەندیی پەرلەمانیی بە دەست هێناوە.
کۆبوونەوەی نێودەوڵەتیی "دەوری پەرلەمانەکان لە جیهانی هاوچەرخ" بە ئامادەبوونی ئەندامانی گرووپی دۆستایەتیی پەرلەمانیی ئێران و ڕووسیا و هەروەها کاربەدەستانی پەرلەمانیی دەیان وڵات ئێوارەی ڕۆژی شەممە لە مۆسکۆ دەست پێ بوو.
سەرۆکان و نوێنەرانی پەرلەمانەکان و ئەنجومەنی سنای ٥٠ وڵات و هەروەها کاربەدەستانی باڵای شەش ڕێکخراوی نێوانپەرلەمانیی لەم کۆبوونەوەیەدا بەشداریان کردووە.
ئەم کۆبوونەوەیە بە بۆنەی بیست و پێنجەمین ساڵڕۆژی بنیاتنرانی ئەنجومەنی فدراسیۆن یان ئەنجومەنی سنای ڕووسیا بەڕێوە دەچێ.