سەرلەشکر جەعفەری: ئێران لە ھەڕەشەوگوڕەشەی سەربازی و ئاسایشتی پەڕیوەتەوە
سەرکردەی گشتیی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامیی ئێران وتی:ئێران لە ھەڕەشەوگوڕەشەی سەربازی و ئاسایشتی پەڕیوەتەوەو ئەمڕۆکە ھیچ زلھێزێک تەنانەت خەیاڵی دەست درێژکاری بۆ سەر خاکی ئێرانیش بە زەینی خۆی دا ناھێنێ.
بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا،سەرداری سەرلەشکر "محەممەد عەلی جەعفەری" سەرکردەی گشتیی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامیی ئێران ، ئێوارەی ڕۆژی پێنج شەممە وێڕای پێداگرتن لە سەر ئەمەی کە دەستەڵاتی ئەمریکا لە جیھاندا ڕوو لە ئاوا بوونە، وتیشی: زۆرێک لە سیاسەتڤانان و لێکۆڵەرانی ئەمریکی دانیان ناوە بە دەستەڵاتی ئێران لە ناوچەکەداو ئەمریکییەکان تەنانەت ئیدی ناشوێرن بڵێن بژاردەی سەربازیمان لە سەر مێزە.
سەرلەشکر جەعفەری بە دەربڕینی ئەمەی کە ئەگەرخەباتکاریی جەماوەری عێراق و سووریا لە پاڵ موستەشارانی سەربازیی ئێران نەبایە گرفتی زۆر بۆ ناوچەکە بەدی دەھات، وتیشی: دەرەنجامی خەبات و خۆڕاگری و ڕاوەستان، شکست ھێنانی ئابڕووبەرانەی ئەمریکاو ھەڵاتنی لەشکرییەکانی لە سووریایە.
سەرداری سەرلەشکر "محەممەد عەلی جەعفەری" سەرکردەی گشتیی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامیی ئێران بە ڕاگەیاندنی ئەمەی کە کۆمەڵێک پرسیاری ئەوە دەکەن کە خەبات و خۆڕاگری ھەتا کەنگێ بەردەوام دەبێت وتی: بە پێی فەرمایشتی ئیمام خومەینی(رە) دامەزرێنەری کۆماری ئیسلامیی ئێران، ھەتا ئەو کاتەی کە ئەمریکا بە پێی خووخدەی ئیستیکبارییانەی خۆی بجوڵێتەوە، بەرخۆدانیش بەردەوام دەبێت.