کانونی یه‌که‌م 28, 2018 18:20 Asia/Tehran
  • بەیاننامەی سوپای ئێران بە بۆنەی حەماسەتی نۆھەمی بەفرانبارەوە

ئەرتەشی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە بەیاننامەیەک دا بە بۆنەی حەماسەتی نۆھەمی بەفرانباری ساڵی ١٣٨٨ەوە ڕایگەیاند: جەماوەری ئێران لەم ڕۆژەدا وانەیەکی گەورەیان بە دوژمنان فێر کرد.

 نۆھەمی بەفرانباری ساڵی ١٣٨٨( سیی دیسامبەری ٢٠٠٩) وەبیرھێنەرەوەی ڕێپێوانی ملوێنیی جەماوەری ئێران لە مەڕ ڕاگەیاندنی خۆبواردن لە نەریت شکێنەکانی کۆ مەڵگاو وەڵامێکی لێبڕاوانە بوو بە ئاژاوەگێڕان  کە بە بیانووی ساختەکاری لە خولی دەھەمی ھەڵبژاردنەکانی سەرۆک کۆمارەتیی ئێران ڕێگایەکی ھەڵەو لادەرانەیان گرتە بەر.

بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆزی ھەینیی ڕادیۆو تەلەفزیۆنی ئێران،ئەرتەشی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە بەیاننامەکەی دا وێڕای ئاماژە کردن بە پیلانی دوژمنان دژی ئێران ھەر لە کاتی سەرکەوتنی شۆڕشی ئیسلامییەوە ھەتا ئێستا وتیشی: جەماوەری ئێران لەوەتەی شۆڕشی ئیسلامی لە ئێراندا سەرکەوتووە ھەر پیلانێکیان لە لایەن دوژمنانەوە دامرکاندووەتەوەو خیانەتکارانیان ڕیسوا کردوە.

لە بەیاننامەکەی ئەرتەشی کۆماری ئیسلامیی ئێران دا ھاتووە: جەماوەری ئێران لە نۆھەمی بەفرانباری ساڵی ١٣٨٨دا بەدوژمنانیان ڕاگەیاند کە پیلان و ئاژاوەنانەوەی ئیستیکبار ھەرچەندەش ئاڵۆزو تێکچڕژاو بێت، ناتوانێ تۆسقاڵێک لە ورەو خۆڕاگری و پاوەجێیی ئەم خەڵکە کەم کاتەوە.

بە پێی ڕاگەیاندنی ئەنجومەنی ڕێکخستنی بانگەوازی ئیسلامیی پارێزگای تاران، ڕێ و ڕەسمی ڕێزنان لە حەماسەتی  نۆھەمی بەفرانباری ساڵی ١٣٨٨ی گەلی ئێران، ڕۆژی یەکشەممە سی دیسامبەر بەرپا دەکرێت.

سەرپەیڤ