کانونی یه‌که‌م 30, 2018 10:58 Asia/Tehran
  • دەسپێکی رێپێوانی نۆی بەفرانبار لە تاران و سەرانسەری ئێرانی ئیسلامی

رێپێوانی بەرڕاگرتنی یەموڵڵای نۆی بەفرانبار بە ئامادەبونی شکۆمەندی میللەت لە سەرانسەری ئێران دەسپێیبوو .

سەردار سەرتیپ حسێن سەلامی جێنشینی فەرماندرەی گشتیی  سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامیی وتاربێژی ئەم ڕێوڕەسمە لە تارانە .

 عەلی لاریجانی سەرۆکی مەجلسی شۆڕای ئیسلامیی ئێران لە دەسپێکی کۆبوونەوەی ئاشکرای ئەمڕۆی پەرلەماندا وێڕای بەرزاگرتنی یادی حەماسەی مێژوویی نۆی بەفرانبار گوتی : نۆی بەفرانبار لەو بارەوە مایەوە کە دەسەڵاتی ئامادەبوونی بەهێزی گەلی ئێران لە لەبەین بردنی  کێشەکان نیشان ئەدات .

 لاریجانی وتیشی : گەلی ئێران لە نۆی بەفرانباردا بە ئامادەبوونی بەهێزی خۆی زللەی وەشاند لە پیلان و دهۆی بیانیەکان و ئەو ئامادەبونە مێژووییە ئاڕاستەی شۆڕشی بەهێز کرد .

ئەمڕۆ یەکشەممە نۆی بەفرانبار رێکەوتە لەگەڵ ساڵهاتی ئامادەبوونی عاشوورایی خەڵکی حەماسەساز و ویلایەت دۆستی ئێران لە رێپێوانی نۆی بەفرانباری 1388 ی هەتاوی کە خاڵێکی وەرچەرخانە لە مێژوی شۆڕش و لاپەڕەیەکی زێڕینی دیکە دێتە حیساب لە شانازیەکانی گەلی ئێرانی ئیسلامیدا .

نۆی بەفرانباری 1388ی هەتاوی ( سی دیسامبری 2009 ) بیرهێنەری رێپیوانی میلۆنیی گەلی ئێران لە راگەیاندنی دووری کردن لە نەریت شکێنانی کۆمەڵگا و وڵامێکی بەبڕشتانە بە فیتنەکاران بوو کە بە بیانووی ساختەکاری لە دەهەمین دەورەی هەڵبژاردنی سەرۆک کوماریی ئێران ، رێگای چەوتیان گرتبووەبەر .

 

سەرپەیڤ