سەردار سەلامی : ئێران توانایی شکست دانی ئیستکباری جیهانی لە ئاستە جۆراوجۆرەکانی هەیە
جێنشینی فەرماندەری گشتی سپای پاسدارانی ئینقلابی ئیسلامی ئێران وتی : ئێرانی ئیسلامی نیشانی دا کە توانایی و بارستایی شکستی ئیستکباری جیهانی لە ئاستە جۆراوجۆرەکانی هەیە .
بە گوێرەی ڕاپۆڕتی ئیرنا سەردار سەرتیپ پاسدار حسین سەلامی جێنشینی فەرماندەری گشتی سپای پاسدارانی ئینقلابی ئیسلامی ڕۆژی یەکشەمە لە ڕێ و ڕەسمی بەرزڕاگرتنی ڕۆژی نۆی بەرفرانبار لە تاران وتیشی : سەرکەوتنی ئینقلابی ئیسلامی ئێران لە یازدەی فێڤریەی 1979 زەبرێکی قەرەبوو نەکراوی لە ئەمریکا وەشاندووە کە هەروا ئەمریکا و هاوپەیمانەکانی لە ژێر گوشاری ئەو زەبرە دان ، ئەوە یەکەمین شکستی ئاشکرای ئەمریکا بوو کە بە ناوی نەتەوەی ئێران تۆمار کرا . جێنشینی فەرماندەری سپای پاسدارانی ئینقلابی ئیسلامی ئێران وتیشی : داگیرکردنی هێلانەی سیخووڕی ئەمریکا لە تارانیش هەنگاوی یەکجاری بۆ لەناو بردنی بوونی سیاسی ئەمریکا لە کۆماری ئیسلامی ئێران بوو کە شۆڕشێکی گەورەتر لە شۆڕشی یەکەمی ئێران بوو . سەردار سەلامی وتی : سەرکەوتنی گەورە لە شەڕێکی نایەکسانیش یەکێکی دیکە لە نومایشەکانی توانایی ئێران بوو کە لە شەڕی سەپێندراودا کۆڵەکەی ئیستکباری تێک شکاند . جێنشینی فەرماندەری گشتیی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی ئێران هەروەها وتی خەڵکی گەورەی ئێران لە نۆی بەرفرانباردا لە مێژووی ئەو وڵاتە حەماسەیان خولقاند کە وەک ڕۆژێکی پڕ لە بیرەوەری لە مێژووی ئەو وڵاتە ئەدروشێتەوە . ڕێپێوانی گەورەی یومڵڵای نۆی بەرفرانباری ئەمڕۆ بە ئامادە بوونی بەربڵاوی نەتەوەی ئێنقلاب لە سەرانسەری وڵات بەڕێوە چوو .