بزووتنەوەی جیهادی ئیسلامی : هیچ وڵاتێک بە ڕادەی ئێران لە گەلی فەلەستین پشتیوانی نەکردووە
سکرتێری گشتیی بزووتنەوەی جیهادی ئیسلامی فەلەستین وتی: بەرپرسانی کۆماری ئیسلامی ئێران ، هەموو کات پشتیوانی نەتەوەی فەلەستین بوونە وهیچ بەرپرسێکی تر لە ناوچە ئەم کارەی ئەنجام نەداوە.
زیاد ئەلنخالە" سکرتێری گشتیی بزوتنەوەی جیهادی ئیسلامی فەلەستین لە وتووێژ لەگەڵ ماڵپەڕی هەواڵی " ئەلعەدی لوبنان" بە مێژوویی زانینی پێوەندی نەتەوەی فەلەستین لەگەڵ کۆماری ئیسلامی ئێران وتی: سەفەری ئەم دواییە بۆ تاران بە مەبەستی بەهێزکردنی پێوەندی ووتووێژ لە مەڕ دڵە ڕاوکێ ونیگەرانیەکانی نەتەوەی فەلەستین وکێشەکانی بەردەم ناوچە وبەهۆی گرینگایەتی وپلە وپێگەی ناوچەیی ونێودەوڵەتی ئێرانە. زیاد ئەلنخالە کە ئەم دواییە لە سەرووی شاندێک بۆ تاران سەفەری کردووە لەگەڵ کاربەدەستانی پایەبەرزی ئێران لەوان حەزرەتی ئایەتۆڵڵا خامنەیی ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی، محەممەد جەواد زەریف وەزیری کاروباری دەرەوەو عەلی شەمخانی سکرتێری گشتیی ئەنجومەنی باڵای ئەمنیەتی نیشتمانی ئێران دیدارو وتووێژی کرد. حەزرەتی ئایەتۆڵڵا خامنەیی ڕۆژی دوشەممە لە دیدارو چاوپێکەوتنی سکرتێری گشتیی جیهادی ئیسلامی فەلەستین پیداگریان کرد : سەرکەوتنی سەرەکی گەلی فەلەستین وگروپەکانی خۆڕاگری ئەمە بووە کە ڕژێمی زایۆنی کە سوپا عەرەبیەکان نەیانتوانیی شکستی بدەن ، بەهۆی ئەوانەوە بە چۆک داهات وبە هیوای خودا سەرکەوتنی گەورەتریش بەدیی دێت. دیداری شاندی بزوتنەوەی جیهادی ئیسلامی فەلەستین لەگەڵ ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی لە میدیاکانی ڕژێمی زایۆنی یش دەنگدانەوەی هەبوو. ڕۆژنامەی " یدیعوت ئاحارنوت؛ فەرمایشەکانی ڕێبەری مەزنی شوڕشی ئیسلامی لەمەڕ تواناییەکانی گەلی فەلەستینی لە بە چۆک داهێنانی ڕژێمی زایۆنی کردە تیتر وبە گیڕانەوە لە حەزرەتی ئایەتۆڵڵا خامنەیی دەستی دایە لێکدانەوەی پرسی سەرکەوتووانەی نەتەوەی فەلەستین وئەنجام دانی کارێک کە سوپا عەرەبیەکان نەیانتوانی ئەنجامی بدەن . ڕۆژنامەی ئیسرائیل هیوم ، کەناڵی بیستی تەلە فیزیۆنی ڕژێمی زایۆنی وماڵپەڕی هەواڵی دبکا یش لە هەوالەکان وڕاپۆرتەکانی دائاماژەی دایە دەنگدانەوەی قسەکانی ڕێبەری مەزنی شوڕشی ئیسلامی لە چاوپێکەوتنە کەدا.