شەمخانی هیچ وڵاتێک ناتوانێ پەلامار بکاتە سەر ئێران
سکرتێری ئەنجومەنی باڵای ئەمنیەتی نیشتمانی ئێران بە پیداگری لەسەر تواناییەکانی بەرەڤانی کۆماری ئیسلامی وتی: ئێران ئەوەندە بە هێزە کە هیج وڵاتێک ناتوانێ پەلامار بکاتە سەریی.
" عەلی شەمخانی" ئەمڕۆ دوشەممە لە پەراوێزی کۆبوونەوەی نێودەوڵەتی بەرەڤانی وئەمنیەت لە ڕۆژئاوای ئاسیا لە ناوکۆڕی هەواڵنێران ، بە ڕاگەیاندنی ئەمەکە ئێران هیچ هێزیکی لە ئاستی ناوچە دا نیە کە بێهەوێ بێهێنێتە دەرێ وتی: خەڵکی عێراق ، سووریا ، ئەفغانستان ویەمەن بۆخۆیان لە وڵاتەکانیان بەرەڤانی دەکەن وهێزەکانی ئێران موستەشارانی سەربازی بوون کە تەنیا باس و ڕاوێژیان ئەنجام ئەدا. شەمخانی لەمەڕ وتووێژی ئەمریکا لەگەڵ ئێرانیش ڕایگەیاند : ئەمریکیەکان سەلماندیان کە جیی متمانە نین وبەرواری وتووێژەکانیش ئەم مەسەلە پشت ڕاست دەکاتەوە. سکرتێری ئەنجومەنی بالای ئاسایشتی نیشتمانی ئێران بە راگەیاندنی ئەمە کە کۆماری ئیسلامی ستراتژی هیوابڕاوکردنی ئەمریکای گرتووەتە بەر وتی: ئەمریکا بە تایبەتمەندی ئێستاکەیەوە ناتوانێ لایەنی وتووێژ لەگەڵ هیچ وڵاتیک بێت. شەمخانی لەمەڕ وتووێژەکانی ئێران لەگەڵ تاقمی تاڵیبان ودەوڵەتی ئەفغانستانیش وتی: ئێران لە پێناوی یارمەتی گەیاندن بەدەوڵەتی ئەفغانستان بۆ گەیشتن بە ڕێگە چارەی بەدی هاتنی ئاشتی وپاوەجیی لەم وڵاتە یە .کۆبوونەوەی نێودەوڵەتی بەرەڤانی وئەمنیەت لە ڕۆژئاوای ئاسیا بە بەشداری کەسایەتیەکانی سیاسی ، بەرەڤانی ، ئەمنیەتی وخاوەنانی بیروڕالە ئاسیا وئوروپا ئەمڕۆ دوشەممە لە تاران دەستی به کار کرد.