سەرتیپ حاتەمی: دەسەڵاتی بەرگریی ئێران هی برایانی موسڵمان و وڵاتانی دۆستە
وەزیری بەرگریی وپشتیوانیی هێزە چەکدارەکانی ئێران وتی: کۆماری ئیسلامیی ئێران، هێز وتوانای بەرگریی خۆی بەهی برایانی موسڵمان و وڵاتانی دۆست وبرادەر دەزانێ.
بەپێی راپۆری هەواڵدەریی مێهر؛ سەرتیپ "ئەمیر حاتەمی" ئەمڕۆ دووشەممە لە جڤینی نێودەوڵەتیی بەرەڤانی وئاسایش لە رۆژاوای ئاسیا لە تاران، بەئاماژە بەوەی کە درێژەی سیاسەتەکانی ئەمریکا لە رۆژاوای ئاسیا، نەفرەتی گەلانی ئەو ناوچە بەرامبەر بەوان زیاتر دەکا، وتی: پەیامی ڕوونی ئێران بۆ خەڵکی ناوچە، ئاشتی، سەقام و هێمنییە کە بەهاوکاریی یەکتری دەس دەکەوێ.
سەرتیپ حاتەمی بەپێداگریی لەسەر ئەوەی کە خۆڕاگریی خەڵکانی ناوچە، کە هاوڕێیە لەگەڵ چوونەسەری ئاستی ئاگاداریی و بەئاگابوونیان ، خەریکە دەگاتە سەرەنجامێک، وتی: ئەمجارە نەزمی ناوچەی رۆژاوای ئاسیا، نەزمێک داڕێژراو لەسەربنەمای دوژمنایەتی ئیستکبار و بەشێوەی خۆماڵی دەبێ.
وەزیری بەرگریی وپشتیوانیی هێزە چەکدارەکانی ئێران بەئاماژە بە چوونەدەری ئەمریکا لە سوریا ڕایگەیاند: پەیامی ستراتژیکی چوونەدەری ئەمریکا لە سوریا ئەوەیە کە چاخی هێژمۆنی و زاڵێتی رۆژاوا کۆتایی پێهاتووە.
سەرتیپ حاتەمی وتیشی: سەرکەوتنی شۆڕشی ئیسلامیی ئێران، خۆڕاگریی سوریا، عێراق و یەمەن پێشاندەری ئەو ڕاستییەیە کە ڕۆژاوا ئیدی تەوەری گۆڕانکارییەکانی ناوچە نییەو چوونەدەری زۆرەملێی ئەمریکا لە سوریا پێشاندەری شکست هێنانی ستراتژییەکانیان لەناوچەیە.
وەزیری بەرگریی و پشتیوانیی هێزە چەکدارەکانی ئێران ڕوو لە ژمارێک رژیمی ناوچەش وتی: چوونەدەری ئەمریکا لە پەیمانە نێودەوڵەتییەکان واپێشان ئەدات کە ئەمریکا جێی متمانە نییەو لەکاتە پێویستەکاندا هاوپەیمانەکانی بەتەنیا جێ دێڵێ.