قاسمی : ئێران لە هەمبەر هەر ڕەفتارێکی دوژمنکارانەدا کاردانەوە پیشان ئەدات
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران وتی : کۆماری ئیسلامی ئێران لە هەمبەر هەر ڕەفتارێکی دوژمنکارانە دژی بەرژەوەندی نیشتمانی ئێران ، کردەوەی پێویست ئەنجام ئەدات .
بارام قاسمی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ڕۆژی دووشەمە لە پرێس کونفڕانسێکدا لە گەڵ پەیامنێرانی ناوخۆیی و دەرەوەیی لە کاردانەوە بە هەڵوێستەکانی ئەمریکا و فەڕانسا لە حاند کردەوەی ئێران لە ئاستی
بوشایی ئاسمان و گەردوون و ناردنی سەتەلایت لە گەڵ مووشەکەکانی سازکراوی ئێران وتی :چالاکیەکانی ئێران بە پێچەوانەی هیچ کام لە بڕیارنامەکانی ڕێکخراوی نەتەوەکان و ئەنجومەنی ئاسایشی ئەو ڕێکخراوەیە بۆ وێنە بڕیارنامەی 2231 نیە . قاسمی سەبارەت بە ڕەفتارە توندئاوژەکانی بڕێک لە وڵاتانی ئوروپایی دژی ئێران و دواخستنی چەن مانگەی ئوروپا بۆ جێ بە جێ کرانی فەرمانی دارایی ناسراو بە ئێس پی وی دوای چوونە دەری ئەمریکا لە بەرجام وتی : ئورووپاییەکان هیوادارن درەنگ یان زوو بگەنە ڕێگاچارەیەکی دارایی پێویست و پەیامەکانیش نیشاندەری ئیرادەی ئورووپاییەکان بۆ جێ بە جێ کرانی ئێس پی وییە بەڵام بە توندی لە ژێر گوشاری دەوڵەتی ئەمریکا دان . وتەبێژی دەزگەی دیپلۆماسی ئێران سەبارەت بە بەڕێوە چوونی دانیشتنی دژە ئێرانی بە ناو ئاشتی و ئاسایش لە ڕۆژهەڵاتی ناڤین بە میوانداریەتی هاوبەشی ئەمریکا و لەهێستان لە وارشۆ وتی : ئەمریکا و دەسەڵاتدارانی گەمژەی کوشکی سپی سیاسەتگەلێکی تایبەتیان دەس پێی کردووە ئەوان هەوڵ ئەدەن لە پەیوەندیی دەرەوەیی ئەوان کێشەگەلێک بە دی بێنن و نەهێڵن ئوورووپا درێژە بە ڕێگاکەیان بدەن . وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە وڵام بە پرسیاری هەواڵنێری دەرەوە سنووری سەبارەت بە سەفەری موحەمەد جەواد زەریف وەزیری دەرەوەی ئێران و شاندی هاوڕێ بۆ هێند وتی : ئەو سەفەرە بنیاتنەر پۆزێتیڤ بوو و بە ڕێککەوتنە بە دی هاتووەکان پەیوەندی نێوان دوو وڵات لە خوڵی نوێدا پەرە دەستێنێ . وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران وتیشی ئێران و هێند لە مێژودا هاوکاری و پەیوەندی زوریان بووە و هیوادارین لە د اهاتووشدا هاوکاری دوو وڵات لە بواری سیاسی و ئابووریشدا پەرە بستێنێ . قاسمی سەبارەت بە سیاسەتەکانی ئەمریکا لە ناوچە و بەرنامەی چوونەدەری سەربازی ئەو وڵاتە لە سووریاش وتی : سیاسەتی ئەمریکا لەناو بردنی ژێرخانەکانی وڵاتانی ئیسلامیە ، ئەوە لە حاڵێکدایە کە ئەوان تووشی سەرلە شێواوی بوونە بە جورێک کە بووەتە هۆی ڕاگەیاندنی وتەگەلێکی دژ بە یەک . وتەبێژی دەزگەی دیپلۆماسی ئێران بە وتنی ئەوەی کە ئێران هیچ بنکەیەکی سەربازی لە سووریادا نیە و بە خواستی فەرمی دەوڵەتی ئەو وڵاتە بۆ یارمەتی بە خەبات بە دژی تڕوڕیستان ، ئامادە بوونی موستەشاریان لەو وڵاتەدا بووە وتیشی : بێ گومان سیاسەتەکانی ئەمریکا لە ناوچە لە ڕووی خێرخوازیەوە بو خەڵکی ناوچە نەبووە و نابێت و بۆ چەسپاندنی سەقام و دامەزراندنی ئاسایشی ڕژیمی داگیرکاری قودس لە پێناو تێک شکاندنی ژێرخانەکانی وڵاتانی ئیسلامی هەنگاو هەڵدەگرێت .