ئەمیری فڕۆکەوان نەسیرزادە : ئێران لەگەڵ هەندێ وڵاتی دراوسێ بۆ دابین کردنی ئاسایشی ناوچە هاوکاری دەکات
فەرماندەی هێزی ئاسمانی ئەرتەشی کۆماری ئیسلامیی ئێران باسی هاوکاری ئەو هێزەی کرد لەگەڵ هەندێ وڵاتی دراوسێ بەئامانجی دابین کردنی ئاسایشی ناوچەکە.
بەپێی ڕاپۆرتی ئیسنا، ئەمیر خەلەبان عەزیز نەسیر زادە فەرماندەی هێزی ئاسمانی ئەرتەشی کۆماری ئیسلامییئ ێران بە ئاماژەدان بە ڕاگەیەندرانی دەرکەوتنی چەکدارانی ئەمریکا لە هەندێ وڵاتی ناوچە وتی : ڕاگەیاندنی چوونەدەری چەکدارانی ئەمریکایی لە ناوچە، نیشاندەری شکستی گەڵاڵەکان و بەرنامەکانی واشینگتون لە ناوچە و سەرکەوتنی سەربەرزانەی گەلی ئێرانە.
فەرماندەی هێزی ئاسمانی ئەرتەشی ئێران وتیشی : گەلانی ناوچە بەنیازی هاوکاری کردن لەگەڵ یەکترن و ئێرانیش هاوکاری لەگەڵ وڵاتانی دۆست درێژە دەدات.
ئەمیر خەلەبان نەسیرزادە پێداگری کرد : وڵاتانی ئیسلامی دەبێ لە بەرامبەر ڕژێمی زایۆنیستی وەک دوژمنی سەرەکی ئومەتی ئیسلامی، هاوپەیمان بن.