ژاپۆنیش هاوردەی نەوتی خۆی لە ئێرانەوە دەسپێکرد
سەرۆکی گشتیی بانکی ناوەندیی ئێران گوتی : دوای وڵاتانی چین ، کۆریای باشوور ، هیندستان ، تورکیا و ژاپۆنیش هاوردەی نەوتیان لە ئێرانەوە دەسپێکرد .
بەپێی راپۆرتی ئیرنا ، عەبدوناسر هیممەتی رۆژی یەکشەممە لەسەر ئینستاگرامی خۆیدا بە راگەیاندنی ئەم هەواڵە نووسی : بەرەبەرە داهاتی نوێی نەوتی لە تەنیشت دەیان ملیار دۆڵار سەرچاوەی کارای بانکی ناوەندیی کۆماری ئیسلامیی ئێرانیش لە لای بانکە بیانیەکان کە پشتیوانی بەهێز و دڵنیای تیجارەتی ئێرانە دێتە نێو سوڕی تیجاریی .
حکومەتی ئەمریکا دوای چوونەدەر لە رێککەوتنی ناڤۆکی جەختی کردەوە هەناردەی نەوتی ئێران دەگەینێتە سفر .
بەڵام واشنگتۆن دوای شەش مانگ گەف و هەڕەشە لە هەناردەی نەوتی ئێران ، سەرەنجام دوشەممە پێنجی نوامبری 2018 هەشت وڵاتی سەرەکیی کڕیاری نەوتی ئێران ( کۆریای باشوور،ف ژاپۆن ، چین ، هیندستان ، تورکیا ، تایوان و یۆنان ) لە بایکۆتی نەوتی لادا .