کانونی دوھەم 21, 2019 17:48 Asia/Tehran
  • قاسمی : ئێران و ئەلجەزایر پەیوەندیەکی بنیاتنەریان لە هەموو ئاستەکاندا  هەیە

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران وتی : تاران و ئەلجەزایر پەیوەندی پوزێتیڤ و بنیاتنەریان هەیە لە هەموو ئاست و بورارەکاندا و تا ئێستا نزیک لە 70 بەڵگەی هاوکاریان واژۆ کردووە .

بارام قاسمی   وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ڕۆژی دووشەمە  لە وتووێژیدا لە گەڵ ئیرنا  سەبارەت بە پەیوەندی   ئێران و ئەلجەزایر   وتیشی :  تاران وئەلجەزایر   لە بواری پەیوەندی دوو لایەنە  پرسە ناوچەیی و نێونەتەوەییەکان وتووێژەکان و بیروڕاگۆڕینەوەکانی بەردەوامیان پێکەوە هەیە و ئێستاکە کومیسیونی هاوبەشی ئابووری دوو وڵاتیش چالاکن .  قاسمی وێڕای ئاماژە بە  پەیوەندی مێژوویی  ئێران و ئەلجەزایر  وتیشی   ڕاپەڕینی ئەلجەزایر   ڕاپەڕینێکی   ئیلهام بەخش نە تەنیا  لە ناوچە بەڵکوو  لە مێژووی خەبات  بە دژی پاوانخوازی بووە  و خەڵکی  ئەلجەزایر  وەکوو خەڵکی ئێران لە خەباتێکی درێژ ماوەدا  و بە پێشکەشکرانی  یەک ملوێن شەهید  توانیان  لە ساڵی 1962 سەربەخۆیی خۆیان  لە فەڕانسا بە دەس بێنن . وتەبێژی وەزارەتی   دەرەوەی ئێران  ئاماژەی کردە دەسکەوتەکنی   ڕاپەڕینی  ئەلجەزایر و وتیشی : بە سەرکەوتنی  نەتەوەی ئەلجەزایر بەسەر پاوانخوازانی  ئەو وڵاتە دەستیان گەیشت بە دەسکەوتگەلی  سیاسی  زۆر گرینگ  کە سەربەخوییو ئازادی  لە گرینگترین  دەسکەوتەکان دێتە ئەژمار .

سەرپەیڤ