کانونی دوھەم 21, 2019 20:48 Asia/Tehran
  • جەهانگیری: ئێران بە پێی پیلانەکانی ئەمریکا ، بە ڕادەی پێویستی نەوت دەفرۆشێت

جێگری یەکەمی سەرۆک کۆماری ئسلامی ئێران وتی: بە پێی هەموو گەڵاڵەکانی ئەمریکا بۆ پێشگیری کردن لە فرۆشتنی نەوت وگوێزرانەوەی پارە بۆ ئێران ، تاران بە ڕادی پێویستی نەوت دەفرۆشێت.

بە پێی راپۆرتی ئیرنا " ئیسحاق جەهانگیری" جێگری یەکەمی سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران ڕۆژی دوشەممە لە کرمان لە باشووری ئێران بە ئاماژەدان بە بایکۆتە زاڵمانەکانی ئەمریکا لە دژی ئێران وتی؛ کۆماری ئیسلامی ئێران لە ڕەوش گەلێک کە دەزانێ پارەی فرۆشرانی نەوتی خۆی جێ بەجێ دەکات وکاڵا بنەڕەتی ودەرمانیە کانیش بەڕادەی نیاز وپیداویستی خەڵک بە نرخی باش هاوردە دەکات. جەهانگیری وتیشی: ئەمریکیەکان هەوڵ ئەدەن کە لەگەڵ کۆماری ئیسلامی ئێران بەربەرەکانێ بکەن وزەخت بخەنە سەر خەڵک ،بەڵام لەم پیلانەیش دا ناکام دەمێننەوە. جێگری یەکەمی سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران پیداگری کرد: ئەمریکیەکان بە هۆی چوونەدەر لە بەرجام وقەبوڵ نەکردنی ئەم رێککەوتنە لە جیهان ڕوو ڕەشن بەڵام کۆماری ئیسلامی ئێران سەربەرزە. جەهانگیری بە ڕاگەیاندنی ئەمەکە ئێران لە چلەمین ساڵوگەڕی سەرکەوتنی شۆڕشی ئیسلامی لە بەشە جۆربەجۆرەکان لەوان لە جادە سازکردن، پیشەسازی، نانۆ تەکنۆلۆژی ووزەی ناڤۆکی بە خاڵی جیی بڕوا گەیشتووە وتی: بە پێی ئەوەی کە ئەمریکیەکان ڕایانگەیاندووە کە کۆماری ئیسلامی ئێران چل ساڵە بوونی خۆی نابینێت ، بەڵام ئەمساڵ لە ٢٢هەمی ڕێبەندان خەڵکی ئێران بە شکۆتر لە ساڵەکانی ڕابردوو جێژنی شۆڕش بەڕێوە دەبەن.

سەرپەیڤ