کانونی دوھەم 23, 2019 16:12 Asia/Tehran
  • ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی: ڕەوتی جوڵانەوەی زانستیانەی وڵات قەت خاو نەبێتەوەو ڕانەوەستێت

ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامیی ئێران وێڕای پێداگرتن لە سەر پێویستیی ھەوڵدانی ھەمە لایەنەو شەوو ڕۆژ لە ئاراستەی گەشەی زیاتر لە جاران لە بواری زانستی جۆربەجۆر، وتی: ڕەوتی جوڵانەوەی زانستیانەی وڵات نابێ قەت خاو ببێتەوەو یان ڕاوەستێت.

حەزرەتی ئایەتوڵڵا عوزما خامەنەیی ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامیی ئێران ئەمڕۆ چوارشەممە لە دیداری بەرپرسان و توێژەرانی ستافی زانست و تەکنۆلۆژیا، وەزیری زانست، سەرۆکان و مامۆستایانی زانکۆکانی ھاوپەیوەند وتیشی: ھەر نەتەوەیەک کە لە زانستی تازەو تەکنۆلۆژیاکانی ھاوپەیوەندی وەدوا بکەوێت، دیارە دواکەوتوویی و زگار بوون و بە کۆڵۆنیاکران لە لایەن ملھوڕانەوە نەبێت، ھیچ چارەنووسێکی دیکە چاوەڕوانی ناکات.

حەزرەتی ئایەتوڵڵا عوزما خامەنەیی ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامیی ئێران جوڵانەوەی زانستیانەی ئێران لە ماوەی بیست ساڵی ئەم دواییەی بە باش نرخاند و وتیشی: ڕەوتی خێرای ئەم جوڵانەوە زانستیە نابێ خاو بێتەوە، بەڵکو ھەر ئەم ڕەوتەی ئێستای دەبێ بۆ بیست ھەتا سی ساڵی داھاتووش بپارێزرێت و ھێزمەندتریش بکرێت ھەتا بگەینە لوتکە.

حەزرەتی ئایەتوڵڵا عوزما خامەنەیی ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامیی ئێران ھەروەھا وێڕای ئاماژە کردن بە نمونە مێژووییەکانی بڕێک لە وڵاتان کە لە دۆخێکی ئێجگار سەخت و دژواردا، بەردی بناغەی زانستی گەورەو بەربڵاویان داناوە، وتیشی: ھەل و مەرجی ئەمڕۆی ئێمەش لەو دۆخەی ئەوان شڵەژاوتر نییە، جا کەوا بوو دەتوانین بناغەیەکی پتەو بۆ زانستی خۆمان داڕێژین.

حەزرەتی ئایەتوڵڵا عوزما خامەنەیی ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامیی ئێران بە دەربڕینی ئەمەی کە بۆ گەشەی زانستیانە لە تەواوی بارستایی و توانایی ڕۆژئاواییەکان کەڵک وەرگرن، وتیشی: ئێمە شاگردی کردنمان پێ عەیب نییە، بەڵکو بۆ ھەمیشە بەشاگرد مانەوەمان پێ عەیبە.

حەزرەتی ئایەتوڵڵا عوزما خامەنەیی ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامیی ئێران تیشکی خستە سەر ئەمەش کە بەردەوام دەبێ بە دڕدۆنگییەوە سەیری ڕاسپاردەو پێشنیاری ڕۆژئاواییەکان بکرێت، جەختی کرد: وڵاتانی ڕۆژئاوا کە ئەمڕۆکە خاوەنی زیاترین پێشکەوتنن لە بواری زانستی تازەدا ، بە درێژایی مێژوو تووشی زیاترین تاوانیش دژی نەتەوەکان ھاتوون.

سەرپەیڤ