عەلی عەسکەری : دەست پێ بوونی شکۆمەندی دەیەی پێنجەمی شۆڕشی ئیسلامی، دەبێتە خاڵی جێی سەرنجی لە بەر یەک ھەڵوەشانەوەی ئەمریکا
سەرۆکی ڕێکخراوەی ڕادیۆو تەلەفزیۆنی ئێران بە دەربڕینی ئەمەی کە جێژنی چلەمین ساڵی سەرکەوتنی شۆڕشی ئیسلامیی ئێران شکۆمەندتر لە ھەر ساڵێکی دیکە بەرپا دەکرێت، وتیشی:دەست پێ بوونی شکۆمەندی دەیەی پێنجەمی شۆڕشی ئیسلامی، دەبێتە خاڵی جێی سەرنجی لە بەر یەک ھەڵوەشانەوەی ئەمریکا.
عەبدولعەلی عەلی عەسکەری سەرۆکی ڕێکخراوەی ڕادیۆو تەلەفزیۆنی کۆماری ئیسلامیی ئێران ڕۆژی چوارشەممە گەشتی بێ ئەنجامی چەند ڕۆژی ڕابردووی مایک پەمپێئۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بۆ چەند وڵاتی ناوچەکە، سەردانی بەدزی و نھێنیی داناڵدترەمپی سەرۆک کۆماری ئەمریکا بۆ عێراق و سیاسەت ھەرەس ھاتووەکانی واشێنگتۆن لە ناوچەکەو جیھان و ھەروەھا لە ھەمبەر ئێرانی بە بەشێک لە نیشانەکانی لەنێو چوونی ئەمریکا زانی.
سەرۆکی ڕێکخراوەی ڕادیۆو تەلەفزیۆنی کۆماری ئیسلامیی ئێران وتیشی: دەستەڵاتی ئێرانی ئیسلامی و خۆڕاگریی تەوەرەی ڕۆژھەڵات لەوانە ڕووسیاو چین لە بەرامبەر یەک لایەنە خوازییەکانی ئەمریکا، زیاتر لە جاران بەستێنی بۆ لەنێو چوون و لە بەریەک ھەڵوەشانەوەی ئەم وڵاتە خۆش کردووە.
ناوبراو وێڕای تیشک خستنەسەر شەڕی ھەست و نەستی ئەمریکا دژی شۆڕشی ئیسلامیی ئێران ، ڕۆڵی ڕێکخراوەی ڕادیۆو تەلەفزیۆنی کۆماری ئیسلامیی ئێرانی لە بەرامبەر ئەمپراتۆریەتی میدیایی دوژمن دا بە بێ وێنە زانی.
عەبدولعەلی عەلی عەسکەری سەرۆکی ڕێکخراوەی ڕادیۆو تەلەفزیۆنی کۆماری ئیسلامیی ئێران وێڕای ئاماژە کردن بە چالاک بوونی کەمتر لە دوو کەناڵ لە سەرەتای سەرکەوتنی شۆڕشی ئیسلامیی ئێران وتیشی: ئەمڕۆ ٦٦ کەناڵی تەلەفزیۆنی و ٩٠ کەناڵی ڕادیۆیی ئێران، بە تەواوی تواناوە لە بەرامبەر پتر لە ٢٧٠ کەناڵی سەتەلایتی خەنیم و دوژمن دا بە سەرکردایەتیی ئەمریکا ڕاوەستاون و چالاکی دەنوێنێنن.