کانونی دوھەم 23, 2019 16:40 Asia/Tehran
  • روحانی : ئەمریکییەکان قەت ناگەنە خواستەکانیان بە دژی ئێران

سەرۆکی کۆماری ئیسلامیی ئێران بە ڕاگەیاندنی ئەمەی ئامانجی بایکۆتی زاڵمانە و نایاسایی ئەمریکا تەنیا سەپاندنی گوشار بەسەر گەلی ئێرانە وتی : ئەوان هیچکات ناتوانن بگەنە خواستە دژە ئێرانییەکانیان.

حەسەن روحانی ڕۆژی  چوارشەممە لە کۆبوونەوەی کۆڕی دەوڵەت، وێڕای پیرۆزبایی کردنی  گەیشتنی  مانگی ڕێبەندان، مانگی سەرکەوتنی شۆڕشی ئیسلامیی ئێران و ڕۆژانی پیرۆزی دەیەی فەجر، وتیشی : سەرباری هەموو پیلانگێڕییەکان بە دژی شۆڕشی ئیسلامی، بایکۆتەکانی  نایاسایی ئەمریکاش نەیتوانیوە  ئەوان بگەیەنێتە ئامانجە دڵخوازەکانیان.

روحانی بە ئاماژەدان بەمەی دوژمنان هەوڵ دەدەن لە نەوت و هەناردەکردن و فرۆشتنی و پرسەکانی بانکی، ئێران بخەنە بن گوشارەوە  وتیشی : ئێران لە پێوەندی لەگەڵ پرسەکانی نەوتی ڕێگە و ڕەوشی  جۆربەجۆریی بۆ فروشتنی نەوت  پێ و شوێن  گرتووە و بە سەربەرزییەوە  بایکۆتەکانیی  ئەمریکا تێپەڕ دەکات.

سەرۆکی کۆماری ئیسلامیی ئێران بە ڕاگەیاندنی ئەمەی کە لەماوەی چل ساڵی ڕابردوو  پاشەکەوتی دۆزراوەی نەوتی ئێران لەچاو  دەسپێکی شۆڕش نیزیکەی  دوو ئەوەندە زۆرتر بووە وتیشی : کێڵگەی  تازەی نەوتیی لە ئابادان لە باکووری ڕۆژاوای ئێران دۆزراوەتەوە کە پاشەکەوتەکەی لەباری بەرهەمەوە سەرنج ڕاکێشە و ئەمەش بەو مانایەیە کە بە لەبەر دەسەڵاتی ئێران لە باری نەوت و گازەوە، کەسێک ناتوانێ ئەو وڵاتە لەبازاڕی  وزە، لابات.

روحانی وێڕای پێداگری لەسەر ئەمەی ئێران نەتەنیا لە بەشی وزە بەڵکوو لە هەموو بوارەکان لەوان کارتێکەری  لە ناوچە، پرسی فەرهەنگی، سیاسەتەکانی جیهان و پرسی زانستی و تەکنۆلۆژی  پاک نابێتەوە وتی : ئەمڕۆ  هەموو جیهان  دەزانن کە ئێرانیش  پێشەنگی بەرەنگار بوونەوەی تیرۆرزمە و خۆشی قوربانی  تیرۆریزم بووە لە سەرەتای  ئینقلابی ئیسلامییەوە تابە ئەمڕۆ.

سەرپەیڤ