ئێران وڵامی هه‌نگاوه دژبه‌رانه‌که‌ی پۆڵه‌ندا ده‌داته‌وه
ئه‌ندامی لێژنه‌ی ئه‌منی مه‌جلیسی شۆرای ئیسلامی ئێران وتی: به‌رپرسانی وڵاتی پۆڵەندا ده‌بێت ئه‌مه بزانن که کۆماری ئیسلامی هیچ هه‌نگاوێک له دژی خۆی قبووڵ ناکات و وڵامی ده‌داته‌وه.
به پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر، مسته‌فا که‌واکبیان، ئه‌ندامی لێژنه‌ی ئه‌منی مه‌جلیسی شۆرای ئیسلامی ئێران وتی: به‌رپرسانی پۆڵەندا سه‌باره‌ت به کۆبوونه‌وه‌ی وه‌رشۆ سیاسەتی دووفاقیان هەیە و به ئێمه شتێک ده‌ڵێن و به ئه‌ورووپاش شتێکی دیکه ده‌ڵێن.
ئه‌و جه‌ختی کرد: به‌رپرسانی وڵاتی پۆڵەندا ده‌بێت ئه‌مه بزانن که کۆماری ئیسلامی ئێران وڵامی هه‌رجۆره کارێک ده‌داته‌وه که له دژی بگیردرێته به‌ر.
ئه‌ندامی لێژنه‌ی ئه‌منی مه‌جلیسی شۆرای ئیسلامی ئێران سه‌باره‌ت به مه‌رزیه هاشـمی وتی: به‌رپرسانی ئه‌مریکا ده‌بێت ئه‌مه بزانن که هه‌ڵسوکه‌وتیان دژی یاساکانی مافی مرۆڤه و به‌رپرسن لێی.
وتیشی: به‌داخه‌وه نرخی کاغه‌ز له ئێران زۆر به‌رز بووه‌ته‌وه و ڕۆژنامه‌کان کێشه‌یان هه‌یه و ده‌وڵه‌ت ده‌بێت بیرێک بۆ ئه‌م کاره بکاته‌وه.
نوێنه‌ری خه‌ڵکی تاران ئاماژه‌ی دا: هه‌روه‌ها سه‌باره‌ت به فۆشتی سوور کێشه‌ی زۆر هه‌یه و ده‌بێت ده‌وڵه‌ت ڕێکاری باش بۆ ئه‌م کێشه‌یه بدۆزێته‌وه.